داواكاریەكانی خۆپیشاندانی ئەمڕۆی ڕانیە بخوێنەرەوە

ليست هناك تعليقات



خۆپیشاندەرانی ڕانیە لە ١٤ خاڵدا داواکارییەکانیان کۆکردووەتەوە، کە گرنگترینیان دورخستنەوە چەن بەرپرسێکی مەدەنی و سەربازیی ئیدارەی ڕاپەڕینە، هەروەها داوادەکەن، کە لەپێناو دابینکردنی هەلی کار بۆ هاوڵاتیان چەند کارگەیەک لەو سنوورە بکرێتەوە.


ماوەی پێنج ڕۆژە لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەڕێوەدەچێت و ئاڵۆزیی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا ڕوویداوە.


خۆپیشاندەرانی ڕانیە، لە ڕاگەیەندراوێکدا داواکارییەکانیان ئاشکراکردووە و ئاماژە بەوەدەکەن، کە لایەنە پەیوەندی دارەکان با بەدوای ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکاندا نەگەڕێن و هەوڵی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بدەن.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا داواکاریی خۆپیشاندەرانی ڕانیە لەم چەند خاڵەدا خراوەتە ڕوو:


١- دوورخستنەوە و سزادانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین چونكە لەكاتێكدا خۆپیشاندان دەستی پێكرد ئەو مۆڵەتی كردووە و ڕۆیشتۆتەوە بۆ ماڵەوە،.
٢- دوورخستنەوە و سزادان و دادگایی كردنی ئەو بەرپرسانەی مەلەفی گەندەڵیان هەیە و سامانی گشتیان بەفیڕۆداوە،.
٣- دوورخستنەوە سەرجەم بارەگای پارتە سیاسیەكان و بنكەكانی پۆلیس لەسەنتەری شار.
٤- كردنەوەی چەند كارگەیەكی بەرهەمهێنان بەمەبەستی دابینكردنی هەلی كار بەبێ‌ جیاوازی بۆ گەنجانی ڕانیە،.
٥- گێڕانەوەی سەرجەم زەویەكانی موڵكی گشتی كەلەلایەن كەسانی دەستڕۆیشتوو دەستیان بەسەرداگیراوە،.
٦- داواكارین یەكێتی فشاربخاتە سەرحكومەتی هەرێم بۆ ئەوەی هەرچی زووتر لەگەڵ بەغدا ڕێككەوتن بكات بەمەبەستی دابینكردنی شایشتە داراییەكانی موچەخۆرانی هەرێم،.
٧- داوا لەهاوسەرۆكایەتی یەكێتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكەین بەرپرسی مەڵبەند و كۆمیتە لەكاردووربخاتەوە و كەسانی شیاو و جەماوەری بۆ ئەم پۆستانە دەست نیشان بكات،.
٨- داوا لەفەرماندەی هێزەكانی 70ی یەكێتی دەكەین سەرجەم ئەو بەرپرسە سەربازییانە سزابدات كەدەستیان هەبووە لەپەلاماردانی خۆپیشاندەران،.
٩- داوا دەكەین لەدیاری كردنی بەرپرسانی ئیداری و سیاسی و سەربازی پرس و ڕاوێژ بەخەڵكی ڕانیە بكرێت چونكە مێژوو شاهیدە ملازم موحسین جورئەتی نەكرد لەڕانیە حكوم بكات ئیتر ڕانیە دەرفەت بەكەسانی خۆسەپێن نادات،.
١٠ – داوا دەكەین بەرپرسانی ئاسایش و پۆلیس وێڕای داوای لێبوردن لەخۆپیشاندەران لەكار دووربخرێنەوە و سزابدرێن چونكە لەئاست پاراستنی گیانی ئێمەی خۆپیشاندەردا نەبوون و نەیانتوانی گوێ بۆ داواكاریەكانمان بگرن و پارێزگاریمان لێبكەن.
١١- داوا دەكەین بودجەیەكی تایبەت بۆ پڕۆژە تەواونەكراوەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین تەرخان بكرێت،.
١٢- داواكارین لەهەركاتێك هەرچین و توێژێكی ڕانیە بۆ هەر مەبەستێك خۆپیشاندانی كرد تەنیا پۆلیسی چالاكیەمەدەنیەكان لەوێ‌ ئامادەبێت و بەهیچ شێوەیەك هیچ هێزێكی ترمان قبوڵ نیە.
١٣- داوا لەسەرجەم پەرلەمانتارانی كوردستان و عێراقی سەرجەم لایەنە سیاسیەكان دەكەین ڕۆژانی داهاتوو بێنە ناوبازاڕ و گوێ بۆ دەنگی دەنگدەرەكانیان بگرن،.
١٤- پێویست ناكات بەرپرسانی ئیدارەی ڕاپەڕین بەدوای سەرپەرشتیار و نوێنەری خۆپیشاندەران دا بگەڕێن بەڵكو پێویستە سەرجەم ئەو خاڵانەی لەسەرەوە ئاماژەیان پێكراوە جێبەجێبكرێن ئەوكاتە ڕۆڵە ئازا و قارەمانەكانی ڕانیە شەقام چۆل دەكەن.









ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif