رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی، بە سوود وەرگرتن لە چەند توێژینەوەیەکی ئەکادیمی و زانستی، چەند زانیارییەک لەسەر درهختهكان کۆدەکاتەوە:
ژمارەی دارەکان
60 هەزار جۆر درهختی جیاواز لە جیهان هەن کە نیوەیان لە چەند وڵاتێکن، ئەوانیش بەرازیل، کۆڵۆمبیا و ئەندەنووسیان. هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەیە، بەهۆی گەشەی شارستانی مرۆڤەوە، ژمارەی درهختهكانی جیهان بە رێژەی 67% کەمیکردووە.
درهختهكان کۆچ دەکەن
ئەوە راستە کە درهختهكان ناتوانن رەگەکانیان دەربهێنن و بجوڵێن، بەڵام درهختهكان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گەرمبوونی زەوی، لە کاتی زۆربوونیان روودەکەنە ئەو شوێنانەی کە بارانی زیاترە.
بە گوێرەی توێژینەوەیەک، لە ساڵی 1980 بۆ 2015 لە رۆژهەڵاتی ئەمەریکا، لە 73% دارەکان بەرەو لای رۆژهەڵات زۆربوون، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچانە بارانیان زیاترە.
هەروەها درهختهكان بۆ هەر 10 ساڵێک، 16 کیلۆمەتر دەبڕن و زیاد دەکەن.
درهختهكان دەتوانن پێنج پلەی سیلیزی لە پلەی گەرمی شارەکان دابەزێنن
درهختهكان تیشکی خۆر هەڵدەمژن و لە رێگای گەڵاکانیان ئاو دەردەکەن، بەمەش ئەگەر شوێنێک نزیکەی 40% داربێت، ئەوان پلەی گەرمی تێیدا بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
تەندروستی مرۆڤ
پیاسەیەکی ناو دارستان دەتوانێت فشاری خوێن دابەزێنێت، بەرگری لەش بەهێز بکات، تەندروستی خەو باشتر بکات و خەمۆکیش کەم بکاتەوە، هەرەوەها ئەوەش ئاشکرا کراوە، پیاسە و روانینی ناو دار و دارستانەکان، مرۆڤ لە کاریگەرییەکانی نەشتەرگەریی خێراتر چاک دەکاتەوە.
درهختهكان قسە لەگەڵ یەک دەکەن
درهختهكان لە ژێر زەوی دەتوانن پەیوەندی بکەن بەیەکەوە و ئاو، کاربۆن و کانزا بۆ یەک بنێرن، هەروەها یەکتر لە رووداوی سرووشتی و وشەکە ساڵی ئاگادار دەکەنەوە.
ئاماژەی ئاسمانی
درهختهكان دەتوانن لە رێگای دەردانی جۆرە ماددەیەکی کیمیایی، دارەکانی دیکە لە هەر هەڕەشەیەک کە لەناوچەکەیان دێتە ئاراوە، ئاگادار بکەنەوە.
تەمەنی درهختهكان
درهختهكان کۆنترین زیندەوەری سەر زەوین و هەر یەکەیان دەتوانێت سەدان ساڵ بژی. دارێک هەیە لە کالیفۆرنیا بە ناوی مێسوسێلا تەمەنی چوار هەزار و 850 ساڵە.
درێژترینن
هەروەها درێژترین زیندەورەی سەر زەوی، درهختهكانن. جۆرێک درهخت هەیە بەناوی هایپێریۆن درێژییەکەی دەگاتە 115 مەتر 85 سانتیمەتر.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق