یەكێك لە چالاكوانە دیارەكانی پسرێزگای هەڵەبجە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەم شێوازە لە بارەی ناوبژیوانێكی گەنجی پارێزگاكەوە دەدوێت
مجاهید ئەمین، لە بارەی ناوبژیوانی لاوی بەتوانای هەلەبجە ( هەڵمەت حەیدەرەوە دەنوسێت:
دادوەرێکی شارەکەمان و ئایندەیەکی گەش.......
یەکێك لەجوانیەکانی تۆپی پێ دادوەرە، کاتێ فیکەیەك لەدژی تیپەکەی تۆ بەناحەق لێئەدا، ئیدی تام و چێژی یاری نامێنێ، وەکو تەماشاچیەك و پێشتر دادوەریم کردبێ چێژ لەدادوەری ئەم کوڕە پێکەوتە ئەبینم کاتێ زۆر بەجوانی خەریکی دادوەریە ،ئەوەی جوانتری کرد لام ،لەیاریەك لەنێو یەدەگەکاندا دانیشتبوم بە درێسەکەم بەر هەتاوەکەم گرتبو،ئەویش داوەری چوارەم بوو، بەڵام دیاربوو زۆری شەرمی کردبوو لەبەر تەقدیری ئێمە نەیویستبوو پێمان بڵێت ئەو درێسە نایاساییە ،دوای کە تیشکی هەتاوەکە نەما بە ئەوپەڕی ڕێزەوە وتی مامۆستا گیان ئەتوانم درێسەکە داگرم ،ئەم ڕێزو حورمەت گرتنە بۆ کەسانێك لە خۆت گەورەترو تەقدیری مێژوی ئەو کەسە، نەڬ لادان نیە لە یاسا جوانترین یاسای ژیانە، لەهەموی گرنگ تر ڕۆژێك لەگەڵ یەک یا یەك تیپ پێکەوە نەبوین...ئەمە ئەو هەڵوێستەیە زۆر دڵی خۆش کردم .....وەفادری هەڵوێستی جوان لەبیر ناکرێت، هەر چۆن بێ هەڵوێستی بێوەفایش لەدڵدا ئەچەسپێت و ئەسەف ئەخۆیت و ئەزیەتی دڵت ئەدات...ئافەرم هەڵمەت حەیدەر
مجاهید ئەمین
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق