سەرۆکایەتی کۆمار بۆردومانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی سیدەکان ئیدانە دەکات و داوای کۆتایی هێنان بە پێشلکارییەکان دەکات بۆ سەر سەروەری عێراق
سەرۆکایەتی کۆمار ئیدانەی بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیای دەکات، بۆ سەر ناوچەی سیدەکان لە هەرێمی کوردستان، لەو بارەیەوە وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٨/١١ دەرچووە، جەختدەکاتەوە لەسەر ئەوەی کە پێشلکارییە سەربازییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق بە پێشێلکارییەکی مەترسیدار دادەنرێت بۆ سەروەری عێراق، داواشیکرد تەواوی پرۆسە سەربازییەکان بوەستێنرێت کە زیان بە پەیوەندی نیازپاکی و دراوسێیەتی دەگەیەنێت، ھاوکات داواشدەکات پشت ببەسترێت بە دیالۆگ و لێکتێگەشتن بۆ چارسەرکردنی کێشە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ.
ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیە:
بەتوندی ئیدانەی ئەو پیشێلکاریانە دەکەین کە تورکیا لە رێگەی فرۆکەکانییەوە ناوچەی سیدەکانی لە هەرێمی کوردستان بۆردومان کردووە، ئەو پێشلکارییە سەربازییە بەردەوامانەی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق بە پێشێلکارییەکی مەترسیدار دادەنرێت بۆ سەر خاکی عێراق و سەرپێچیەکی روون و ئاشکراشە بۆ یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی نیازپاکی دراوسێیەتی، ئێمە ئەم رەفتارە دوژمنکارانە سەرزەنشت دەکەین، کە بووە هۆی شەهیدکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی بێتاوان و ئەفسەران لە هێزەکانی پاسەوانی سنوور، ھاوکات داوای دەست بەجێ راگرتنی ئەو دەستدرێژیانە و دیالۆگ و گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن دەکەین، بۆ چارەسەرکردنی کێشە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و دۆزینەوەی رێگەچارەی ئاشتیانە کە ببێتە مایەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
شەهیدان بەر رەحمەتی یەزدان بکەون و ئارامی و سەبوریش بۆ کەس و کاریان و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
وتەبێژی فەرمی سەرۆک کۆمار
بەغداد 11 ئابی 2020
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق