بزووتنەوەی چاكسازی نیشتیمانی، لە ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنیەوە، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتوە: هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی ئاڵۆزی سیاسی و ئابووریدا گوزەر دەكات بە جۆرێك گردبونەوە و ناڕەزایەتیەكان بۆ داوای موچە و خزمەتگوزاری پەرەیان سەندوە ،كە ئەوەش مافێكی سروشتیی هاوڵاتیانە بۆ بەدەستهێنانی ژیانێكی شایستە بەخۆیان، هاوار و داوای چین و توێژە جیاجیاكانی خەڵكی كوردستان مانا و مەغزای خۆی هەیە و پێویستە بە هەند وەربگیرێت ، بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی پشتیوانی تەواوی داواكارییە ژیارییەكانی هاوڵاتیان دەكات ،
دەقی بەیاننامەی بزوتنەوەی چاكسازی
بەیاننامەی (بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی ) بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنیەوە
جەمـاوەری خۆڕاگری كوردســــــتان
هەڤاڵان و چاكسازیخوازانی بەئەمەك
بەبۆنەی شەشەمین ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی (بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی) و دەستپێكی خەباتێكی نوێی مەدەنیانە و جەماوەریی بۆ خزمەتكردن بە گەل و نیشتمان،پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی جەماوەری خۆڕاگری كوردستان و چاكسازیخوازان و هەڤاڵان و تێكۆشەرانی بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی دەكەین ،هەروەها ئەو بۆنەیە دەكەینە وێستگەی خۆڕاگری و بەردەوامی تێكۆشان بۆ چاكسازیی و نوێبونەوە و گەشەپێدان ، بە شێوازێكی مەدەنیانە و بە پێی سیاسەتێكی هێمن و پەیوەست بە پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاكانی گەل و پاراستنی (كیانی هەرێمی كوردستان ) ،لەسەر بنەمای ئیرادەو باوەڕی بەرزی نیشتمانی .
لە كاتێكدا یادی ساڵڕۆژی بزوتنەوەكەمان دەكەینەوە هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی ئاڵۆزی سیاسی و ئابووریدا گوزەر دەكات بە جۆرێك گردبونەوە و ناڕەزایەتیەكان بۆ داوای موچە و خزمەتگوزاری پەرەیان سەندوە ،كە ئەوەش مافێكی سروشتیی هاوڵاتیانە بۆ بەدەستهێنانی ژیانێكی شایستە بەخۆیان، هاوار و داوای چین و توێژە جیاجیاكانی خەڵكی كوردستان مانا و مەغزای خۆی هەیە و پێویستە بە هەند وەربگیرێت ، بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی پشتیوانی تەواوی داواكارییە ژیارییەكانی هاوڵاتیان دەكات ، بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان بە شێوازی هێمنانە و دور لە توند و تیژی، هەروەها بابەتی تەندروستی و(پەتای كۆرۆنا) جێگای تێڕامانەوپێویستەئامادەكاری بكرێت وكەموكوڕییە تەندروستیەكان دەستەبەربكرێن و هۆكارەكانی خۆپارێزی گرنگی پێبدرێت بۆپاراستنی گیانی هاوڵاتیان .
بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی (كیانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان ) بە سەرمایەی مەزنی نیشتمانی دەزانێت و بەرهەمی خوێنی شەهیدان و قوربانیە پڕ بەهاكانی گەلەكەمانە ،پێویستە هەموو لایەك پارێزگاری لێبكات و بیپارێزێت وەك ئەركێكی گشــتی نیشتمانی ، لە هەمانكاتدا حكومەتی هەرێمی كوردســـتان بە بەرپرس دەزانین بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و دابینكردنی ژیان و گوزەران و خزمەتگوزاری بۆیان ، هەر بۆیە داواكارین حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆ چارەسەركردن و تێپەڕاندنی دۆخی ناهەمواری ئێستای خەڵكی كوردستان ، هەروەها خستنەڕووی داهات و خەرجیە گشتیەكان بەشێوەیەكی شەفاف ،بۆ گەڕاندنەوە ی متمانەی نێوان خەڵك و حكومەت ،وە پێویستە پەلە بكرێت لە چارەسەر كردنی كێشە و ناكۆكیەكان و یەكخستنەوەی ماڵی كورد و پێكهێنانی بەرەیەكی یەكگرتویی نیشتمانی ، بۆبەدەستهێنانی مافە دەستوریەكانی خەڵكی كوردستان بە مادەی (140) دەستورییشەوە ، كەمادەیەكی گرنگ و ستراتیژی تایبەت بەخاكی كوردستانەو میكانیزمێكە بۆ ڕاگرتنی تەعریب لە ناوچەكەدا ، ئامادەكاری بۆ هەر ئەگەرێكی چاوەڕوانكراو دژ بە (كیانی هەرێمی كوردستان ) گرنگی پێشوەختەی هەیە ،ئەوەش ئەركی سەرشانی پارتە سەرەكیەكانی كوردستان و بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەوانە، چونكە كاریگەریە ترسناكەكانی سەر كیانی هەرێمی كوردستان زیاتر دەبن ، بەتێڕوانین لەجوڵە نێودەوڵەتی وهەرێمیەكان لەلایەكو بەهێزبونی عێراقی ناوەندی لەلایەكی تر ، پێگەی كورد لەهاوكێشەكاندا بەرەولاوازی دەبات ، بۆیە پێویستە گەلی كورد خۆی بۆئەگەرەكان ئامادەبكات و نەكەوێتە دوای ڕوداووگۆڕانكارییەكان .
هەروەها پێویستە حكومەتی هەرێم هەوڵەكانی بخاتە گەڕ بۆ ئاسایی كردنەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵك و دابینكردنی موچەوخزمەتگوزاری بۆیان، چونكەنەبونی موچە وایكردووە پرسەچارەنووسسازو ستراتیژییەكان لەبیرببرێتەوە ، كە سەدەیەكە گەلەكەمان خوێنی بۆدەڕێژێت وخەبات بۆ بەدیهێنانی دەكات ، والەعێراقی فیدراڵ ونوێدا مافە دەستوریی و نەتەوەییەكان وقەرەبوی مادی ومەعنەوی (شەهیدانی كیمیاباران وئەنفال و وێرانكردنی كوردستان )، بەپێی پیلانێكی داڕێژراو پشتگوێ دەخرێت و، پرسی گرنگ وكۆتایی نێوان هەرێم وبەغدا بوەتە پرسی موچە ، كە ئەوەش كاریگەری لەسەر مافە بنەڕەتیەكانی گەلەكەمان دەبێت .
وە هەوڵدان بۆ زەمینەسازیی چاكسازیكردنێكی ڕاستەقینە و گشتگیر لە بوارە كاریگەرەكاندا بەبێ موزایەدە و غەرەزی سیاسی ئەركێكی هەنوكەییە، بۆ نەهێشتنی گەندەڵی ونادادی و گەشەپێدانی ژیان وگوزەرانی خەڵك و دابینكردنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان ،وە پێویستە چاكسازی هەمووبوارەكانی (نەوت وگومرگ وداهاتەناوخۆییەكان و ..هتد) بگرێتەوەو ئەولەویەت بە بابەتە گرنگو ژیارییەكانی هاووڵاتیان بدرێت بۆ تێپەڕاندنی دۆخی خراپی خەڵك .
لە كۆتایدا جارێكی تر پیرۆزبایی خۆمان ڕادەگەیەنین و جەخت لەسەر بەردەوامی خەباتی پیرۆزی ئاشتیخوازانە و جەماوەریانەی خۆمان دەكەینەوە و، پێداگری لەسەر یەكڕیزی نیشتمانی و پەیوەندی دۆستانە و برایانە ڵەگەڵ هەموو پارت و لایەنە تێكۆشەرەكانی كوردستان دەكەینەوە، لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان .
سڵاوودرود بۆڕۆحی پاكی شەهیدانی كوردستان ...
شاد وســــــــــەركەوتووبن
بزوتنەوەی چاكسازیی نیشتمانی
1\9\2020
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق