دكتۆر عبدلطیف احمد، بانگخوازی دیاری كوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، پەیامێك ئاراستەی بەڕێوبەران و خاوەنی كەناڵی ئاسمانی k24 كرد كە تیایدا هاتوە: داواکارم لە سەرۆکی حکومەت كه دەڵێن خۆی خاوەنی ئەم کەناڵەيە ئەم بێ ڕێزی و ژەھر ڕشتنەیان پێ ڕابگرێت ئەگینا حیسابی زۆر قورس دەبێت لای خوا بۆ دونیاو دواڕۆژی
دەقی پەیامی دكتۆر عبدلطیف احمد
ھەندێ کەس بە ئاشکرا لەکەناڵ ٢٤ بە پارەی حکومەت و ميللةت ھەوڵی ناشرین کردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و موسوڵمانان دەدات بە درۆو چەواشەکاری و میوانداری کردنی کەسانی نەفامی قین لەدڵ بەرامبەر ئیسلامی ڕاستەقینە
بەڵام موژدەتان لێبێت تیشکی خۆرى اسلام بەفوی دەمی بێ دین و بەکرێ گیراوەکان ناکوژێتەوە؛
وه تا زیاتر دژایەتی اسلام بکەن زیاتر بچوک دەبنەوەو ئیسلامیش زیاتر گەورە دەبێت.
وه داواکارم لە سەرۆکی حکومەت كه دەڵێن خۆی خاوەنی ئەم کەناڵەيە ئەم بێ ڕێزی و ژەھر ڕشتنەیان پێ ڕابگرێت ئەگینا حیسابی زۆر قورس دەبێت لای خوا بۆ دونیاو دواڕۆژی
دكتور عبداللطيف أحمد
١٠/ محرم/١٤٤
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق