گەنجێكی ھەولێر لە ماوەی 13 مانگدا نزیكەی 100 كیلۆگرام لە كێشی زیادی خۆی دادەبەزێنێت و بەم كارەی كە كردوویەتی دەبێتە بابەتی ناو سۆشیال میدیا و دهنگدانهوهی لێدهكهوێتهوه، ئەم كورە گەنجە باسی رابردووی خۆی دەكات و دهڵێت:رابردوو بۆمن ئێستا وەك نوكتەیهكی لێھاتووه و پێدەكەنم. ئێستا كێشەی رابردووم نەماوە و بە دڵی خۆم جل وبەرگ دەپۆشم .
دانهر دیدار ئهو كوڕه گهنجهیه و تەمەنی 22 ساڵە و لەو ماوەی ژیانیدا 21 ساڵی بە قەڵەوی بەڕێكردووە، وێنەكانی رابردووی دانەر بە كێشی 185 كیلۆگرامی و بەراوەردكردنی لە گەڵ ئێستا، شاھیدی بۆ ئیرادەی ئەم گەنجە دەدەن، كە چۆن خۆی لە قەڵەوی رزگاركردووە، ئهو دەڵێت: شانازی بەم ههوڵهی خۆم دەكەم.
دایكی دانەر باسی ژیانی دانەر دەكات كە لە رابردوودا چۆن بووە، ئەو كێشەی لە گەڵ كوڕەكەی زیاتر خواردن بووە و باسی ئەوەش دەكات، دانەر ھێزی ئانجامدانی ھیچ كارێكی نەبووە، تەنانەت وازی لە خوێندنیش ھێناوە، بهڵام ئیتر دهست به خوێندن دهكاتهوه.
ژیانی دانەر تەواو گۆڕاوە، كوڕە توڕە و قەڵەوەكەی جاران ئێستا دەم بە پێكەنینە و رۆژانە دەچێتە ھۆڵی وەرزش و ماوەی 3 كاتژمێر وەرزش دەكات، لە ماوەی 13 مانگی وەرزشی بەردەوام بێ دابڕان و كۆنترۆڵكردنی خواردنی كێشی بۆ 85 كیلۆگرام دابهزیوه، بە بەردەوام بوون لە وەرزشەكەی بۆ ھەمیشە ماڵئاوایی لە قەڵەوەی كردووە و ئیتر شەرم ناكات تێكەڵی خەلك و كۆمەلگاش بێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق