ئەمڕۆ، بەرواری 2020/0926 لە شاری بەغدا "دیداری بەغداد بۆ نوخبە نیشتیمانیەکان" بە ئامادەبوونی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی عێڕاق، کە مەبەست لێی گفتوگۆکردن و ڕا گۆڕینەوە بوو دەربارەی "گرێبەستی کۆمەڵایەتی نوێ" لە نێوان گەل و دەستەڵاتدا.
شایەنی باسە دیدارەکە بە کۆمەڵێک پێشنیار و ڕاسپاردە و دەستنیشانکردنی خاڵە ئەرێنی و نەرێنیەکانی پەیوەست بە پڕۆژەکە کۆتایی هات.
لەسەر بانگهێشتی فەرمی نوسینگەی سەرۆكی ڕەوتی حیكمە، هەریەك لە بەڕێزان( دكتۆر كاروان حمەساڵح و مامۆستا ئەرسەلان سید زادە) بەشداری بوون لە دیدارەكەی ئەمڕۆدا
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق