عێراق رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ ئەمریكا ناردووە

ليست هناك تعليقات


دامەزراوەی وزەی ئەمریكا دەڵێت، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا رێژەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا رۆژانە گەیشتوووەتە 230 هەزار بەرمیل.

دامەزراوەی وزەی ئەمریكا لە راپۆرتێكیدا دەڵێت "ئەو بڕەش بەراورد بە هەمان كاتی ساڵی رابردوو دابەزیوە كە رۆژانە 351 هەزار بەرمیل بووە و لە ساڵی 2018شدا بڕی هەناردەی نەوت رۆژانە 646 هەزار بەمیل بووە."

بەپێی دامەزراوەی وزەی ئەمریكا تێكڕای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 299 هەزار بەرمیل، لە مانگی شوبات 262 هەزار بەرمیل، لە مانگی ئادار 290 هەزار بەرمیل، لە مانگی نیسان 140 هەزار بەرمیل، لە مانگی ئایار 242 هەزار بەرمیل و لە مانگی حوزەیرانیشدا گەییشتووەتە 146 هەزار بەرمیل.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش كردووە، "لەدوای سعودیە، عێراق لەنێو رێكخراوی ئۆپێكدا دووەم گەورەترین هەناردەكاری نەوتە بۆ ئەمریكا، بەو پێیەی لە ماوەی 6 مانگی رابردوو بڕی هەناردەی نەوتی سعودی بۆ ئەمریكا رۆژانە گەییشتووەتە 693 هەزار بەرمیل، وڵاتی نایجیریاش بە رێژەی 70 هەزار بەرمیل نەوت بە پلەی سێیەم دێت".

بە گوێرەی ئاماژەكانی نرخی خاوی دوبەی و عومان، عێراق نەوت بە ئاسیا دەفرۆشێت. هاوكات بە گوێرەی ئامژاەكانی نەوتی خاوی برێنتی ئەمریكی نەوت بە ئەوروپا دەفرۆشێت، بە گوێرەی ئاماژەكانی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساسی ئەمریكیش نەوت بە ئەمریكا دەفرۆشێت، تێكڕای فرۆشی نەوتی عێراقیش بۆ ئەمریكا نزیكەی 16%یە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif