چالاکوانانی هەڵەبجە 72 کاتژمێر دەدەنە بەرپرسانی پارێزگاکەیان

ليست هناك تعليقات


بەشێک لە چالاکوانانی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنن، شارەکەیان لەڕوی خزمەتگوزاری و ئیدارییەوە بەتەواوی پەراوێزخراوەو لیژنەی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە و بەرپرسانی دیکەی شارەکەی بەرپرسیارن لە خراپی دۆخی تەندروستی و ژیانی هاوڵاتیانی ناوچەکە، بۆیە بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیان 72 کاتژمێر دەدەنە بەرپرسان.

بەشێک لە چالاکوانانی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەش دەکەن، لیژنەی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە بە بەپرسیاری خراپی دۆخی ئێستای شارەکە دەزانن و سەرباری کێشە خزمەتگوزارییەکان، دۆخی بڵاوبونەوەی کۆرۆناش لە شارەکەدا لە "خراپترین ئاستدایە و پێویستە لە ماوەی 72 کاتژمێردا بەرپرسانی شارەکە، لیژنەی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بە هێنانی پڕۆژەی هەمەلایەن و ناوەڕۆک بەخشین بەناوی پارێزگای هەڵەبجە چالاکبکرێتەوە".

ئەوەش هاتوە، ئەگەر بەرپرسانی شارەکە لەلایەن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامیان نەدراوەیەوە، بگەڕێنەوە ناو خەڵكی شارەکە و بەیەکەوە بیرلە رێکاری دیکە بکەنەوە، ئەگەریش ئامادە نین ئەو هەنگاوە جێبەجێبکەن "دەستلەکاربکێشنەوە و جێگەی بۆ خەڵکی دیکە چۆڵ بکەن بۆ ئەوەی خزمەت بکات".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif