دابارە نێو ڕۆحمەوه

ليست هناك تعليقات


سروە عوسمان، ژنە شاعیری كورد، شیعرێكی نوێی خۆی بە ناونیشانی ( دابارێ نێو ڕۆحمەوە) بڵاوكردەوە

دەقی شیعرەكەی
سروە عوسمان"
*
چلۆن ئاونگ، 

گەر داخزێ 

کوڵمەی گەڵا ڕادەموسێ 

وەک خلبونەوەی خەندە 

بە هاڵاوی هەناسەت 

تەڕمکە و بمسوتێنە 

نم نم دابارە ڕۆحمەوە. 




چلۆن پشکۆ، 

لە کوانووی ئاگردانەوە 

بەستەڵەکی ڴیانی سڕبووم

بە ڕەژوی سوورەبوو 

گەرم دەکا 

هێدی هێدی، 

گڕو تینی دەپرژێنێ، 

تۆش دابارە نێو ناخمەوە.




چوون باران 

بڕژێ بەسەر جەستەی 

تینوو و وشکهەڵاتوو

کێڵگەی رۆح تەڕو شێدارکە

با پاراو بێ دڵەی ماندوو

ڕۆح لە شەختەبەندی وەرزە 

بەبێ نازی هەڵکورماوە 

نەک هەڵبەستنی جۆگەیێ

بەڕوبارێک خۆشەویستی ناتوێتەوە ..

تۆش دابارە بە سۆزەوە .




                                  سروە عوسمان"

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif