میدیای یەكیەتی: تەندروستی هێرۆخان جێگیرە

ليست هناك تعليقات


میدیاکانی یەکێتی ئەمشەو روونکردنەوەیەکیان لەبارەی تەندروستیی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، تەندروستیی "زۆر باش و جێگیرە".
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، گوایە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە کراوە کە دۆخی تەندروستیی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ناجێگیرە.
دەقی روونكردنەوەکە:
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی ناجێگیری تەندروستی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوكراونەتەوە، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە، چونكە رەوشی تەندروستی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد زۆر باش و جێگیرە.

#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هاوژینی جەلال تاڵەبانییە، لە ساڵی 1948 لەدایکبووە و تەمەنی 72 ساڵە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif