پەروین بولدان و میتحات سانجار هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە بە هۆی ئەو بێڕێزیەی تامەر ئاککال پەرلەمانتاری ئاکەپە لە بەرامبەر سەلاحەدین دەمیرتاش و خانەوادەکەی کردی، راگەیێنراوێکیان بڵاو کردەوە.
لە راگەیێنراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەو بێڕێزیەی تامەر ئاککال لە بەرامەبەر دەمیرتاش و خانەوادەکەی کردی، لە دژی گشت مرۆڤایەتیە و بە هیچ شێوەیەک جێگای قبوڵکردن نیە.
هاوکات تیشک خرایە سەر ئەوەی، چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش و زیندانیانی تر، بە بیانوی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێگریی لێدەکرێت و ئەمەش نایاسایی و بێویژدانیە و وتیان: دوای چاوپێکەوتنی دەمیرتاش لەگەڵ دوو منداڵەکەی رێگری لێکرا، تامەر ئاککال لەسەر حسابی تایبەتی خۆی لە تویتەر بێڕێزی لە بەرامبەر دەمیرتاش کرد. ئەو پۆستەی ئاککال بڵاوی کردەوە دوای کاتژمێرێک و ٣٩ خولەک بە هۆی ناڕەزایەتیەوە، سڕایەوە.
لە بەشێکی تری راگەیێنراوەکەدا باس لەوەکرا کە، نووسینەکەی ئاککال نەک تەنها پێشەلکردنی شکۆی مرۆڤایەتیە، بەڵکو زمانی نەفرەتە و وتی:"سەلاحەدین دەمیرتاش ئیرادەی زیاتر لە ٦.٥ میلیۆن کەسە. دەمیرتاش و سیاسەتمەدارانی تری زیندانی، هەموویان شکۆی ئێمەن. ئێمە بە رای گشتی رایدەگەیێنین کە ناڕەزایەتیمان لە بەرامبەر ئاککال دەربڕیوە."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق