دانیشتوانی ناوچه‌ی هه‌ورامان، نیگه‌رانن له بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ناوچه‌که‌یاندا و هوکاره‌که‌شی بۆ زۆری گه‌شتیار له ناوچه‌که‌یان و هاتنه ناوه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئێرانی به قاچاخ بۆ هه‌ورامان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ڕێکخراوێکی کومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش له ڕێگه‌ی ڕێکخراوی وادی ئه‌ڵمانیه‌وه سه‌رقاڵی سیمیناراتی هۆشیاری ته‌ندروستی و پیدانی که‌ره‌سه‌ته خۆپارێزیهکانه به ژنانی ناوچه‌که.
دانیشتووانی ناوچه‌ی هه‌ورامان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن، هاتنی هاوولاتیانی ئێرانی بۆ ناوچه‌که‌یان به قاچاخ بووه‌ته مایه‌ی مه‌ترسی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و ده‌شڵێن ، له ئێستادا له ناوچه‌کانی هه‌ورامان ڤایرۆسه‌که بڵاو بووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ک هاووڵاتیش گیانیان له ده‌ستداوه، خەڵکی ناوچەکەش وه‌ک پێویست که‌ره‌سه‌ته خۆپارێزیهکانیان پێناگات.
شوان هه‌ورامی یه‌کێکه له‌و هاووڵاتیانه‌ی که له هه‌ورامان داده‌نیشێت ده‌ڵێت له ڕۆژانی پێنج شه‌مان و هه‌ینیدا جگه له‌وه‌ی ژماریه‌کی زۆر گه‌شتیار ڕوو له ناوچه‌که ده‌که‌ن، ئێرانیه‌کان به قاچاخ و به مه‌به‌ستی کار کردنیش دێنه ناوچه‌که، پێویسته هاووڵاتیان ئاگاداربن و چاو کراوه‌بن ، گه‌ر نه‌توانن ڕێگری بکه‌ن با خۆیان بپارێزن .
ده‌نگی ئه‌مەریکا سه‌ردانی چه‌ند ماڵێکی دیکه‌ی کرد که له سنوری هه‌رێمی کوردستان و ئێران‌دا دەژین، شلێر عه‌بدلله که دانیشتووی هه‌ورامانه و به شێوه‌زاری هه‌ورامی قسه ده‌کات ڕایانگه‌یاند کۆرۆنا له هه‌وراماندا بڵاو بووه‌ته‌وه و خه‌ڵکیش کۆڵبەرەکانیش لە ئێرانه‌وه به قاچاخ دێنه بازاڕی ته‌وێڵه و له‌وێش به‌ریه‌که‌وتنیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی تردا.
ڕێکخراوی نوێ به‌هاوکاری ڕێکخراوی وادی ئه‌ڵمانی بۆ پێدانی هۆشیاری به هاووڵاتیانی هه‌ورامان، سه‌رقاڵی ئه‌نجام دانی سیمیناری هۆشیارین له‌سه‌ر کۆڕۆنا له هه‌ورامان ، هێرۆ وه‌کیل یه‌کێک له ئه‌ندامانی ڕیکخراوه‌که له لێدوانێکدا به ده‌نگی ئه‌مریکای راگه‌یاند ڕیکخراوه‌که‌یان له‌گه‌ڵ ژنان و پیاوان کۆده‌بێته‌وه و ده‌مامک و که‌ره‌سته‌ی خۆپارێزیان پێده‌دات و هانیان ده‌دات له‌سه‌ر خۆپارێزی به‌رده‌وامب.
ناوچه‌ی هه‌ورامان، ناوچه‌یه‌کی سنوری نێوان هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ئێرانه، به‌هۆی کاری کۆڵبه‌ری و قاچاخه‌وه ڕۆژانه به‌ریه‌که‌وتن له‌نێوان هاووڵاتیانی هه‌ردوولادا ڕووده‌دات، به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی له هه‌ردوولا به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق