سەرۆک وەزیرانی عێراق ستایشی ڕێنمایی و لێدوانەکانی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراقی دەكات كەلەكاتی پێشوازی لەنوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق لەبارەی هەڵبژاردنەوە كردی.
نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "جەختدەکەینەوە لە ئاراستەی مەرجەعیەت و ڕێنماییەکان، وەک دەرچیەک بۆ کارە لەپێشینەکانی گەلی عێراق لەپێناو وەدیهێنانی داخوازییەکانی گەلی عێراق کە خۆی دەبینێتەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختەی ئازاد و پاک و بێگەرد".
هەروەها کازمی جەختی لەوەکردووەتەوە لە بەردەوامی هەنگاوەکانی دەوڵەت، لە پێناو پارێزگاریکردن لە سەروەریی عێراق و هەیبەتی دەوڵەت و دژایەتیکردنی گەندەڵی.
ئەوەشخراوەتەڕوو "حکومەت جەختدەکاتەوە لە لێپرسینەوە لەو کەسانەی دەستیان سورە بە خوێنی عێراقییەکان و قۆناغی یەکەمی ڕێوشوێنەکانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ڕاستییەکان تەواو بووە و بەم نزیکانەش قۆناغی دووەم دەستپێدەکات، کە خۆی دەبینێتەوە لە لێکۆڵینەوەی دادوەریی و دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی دەستیان سورە بە خوێنی عێراقییەکان و ڕادەستکردنیان بە دادگا".
سەرۆكوەزیرانی عێراق بەڵێنی ئەوەش بە گەلی عێراق و مەرجەعییەت دەدات، پابەندی بەڵێنەکانیان بن لەسەر ڕێگای چاکسازی و پێشخستنی بەرژەوەندی عێراق و لەبەرچاوگرتنی مافی خەڵک بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و لەکەسیش نەترسن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق