وریاباقر
ماموستا عادل حسن، بەپیاوی خۆپیشاندان و گردبونەوە ومامۆستاینی ناڕازی ناسراوە، لەگەڵ کۆمەڵێک لەهاوڕێکانی ئەنجومەنێکیان پێکهێناوە بۆ هەموو ئامادەکارییەک بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و گردبونەوە یەک ..
من دەموێت لێرەوە تەنها باسی مامۆستاعادل بکەم بەهۆی ئەوەی هاوڕێی نزیکمەو هاوپیشەین، من دەزانم چۆن کات و ژیانی خۆی بەخشیوەتە ئەوە کارەو بەردەوام لەهەوڵی بەدەست هێنانی مافی ڕەوای سەرجەم مامۆستایاندایە، ماف وەربگرێتەوە بۆ هاوپیشەکانی ، ئەوە سەرەڕای ئەوەی هەردەنگێکی ناڕازی هەبووبێت لەدژی دەسەڵاتی گەندەڵ ئەوا بەدڵنییاییەوە م.عادل لەپێشەوەی سەرجەم خۆپیشاندانەکان بووە ....
م.عادل جیاواز لەپیشەی مامۆستایەتی کەسایەتیەکی کاریگەرو ئاست ڕۆشنبیری بەرزی هەیە و خاوەنی هەستی لێپرسراوێتییە لە پێناوی خۆی وئێمە بەردەوام بووە لەداواکردنی مافی ڕەوای خەڵک لەدەسەڵاتی مافیایی .
ئەو زۆر جار توشی گرتن و بردن و هەڕەشەو گوڕەشەی دەسەڵاتی مافیایی بۆتەوە بەڵام وەک کێوێکی پۆڵاین ڕوبەڕویان وێستاوەتەوە ئەو لەسەر چالاکی مەدەنی خۆی سورە .، زۆر مارەتۆپیویان خستۆتەبەردەمی بەڵام ئەو لەهیچ ئاوڕ ناداتەوە، بۆیە هەمووان ئەوشاهیدییەت بۆدەدەن کەتۆ نوێنەری ڕاستەقینەی مامۆستایانی ناڕازیت، ساڵی پار هاوڕێیەکی ماموستام پی وتم هەرخۆپیشاندانێک عادل حەسەنێدا نەبێت باوەڕم پێی نییە ....
ناحەقی نییە وادەڵێت چونکە وانزیکەی حەوت ساڵ دەبێت بەڕێزت یەک ڕۆژ لەخۆپیشاندان پەشێمان نەبویتەتەوە...
لێرەوە دەمەوێت زۆر سوپاسی تۆ بکەم و پاشان سەرجەم هاوڕێکانت لەئەنجومەنی ناڕازی ...
بەردەوامبن ئێمەش پشگیرتانین بۆکۆێ دەچێ ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە هەردەبێت باجی ئەوەبدات کەگۆێ لەدەنگی شەقام ناگرێ .....
هەمیشەسەرکەوتووبێت شۆڕشی سپی ...
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق