بۆچی ئەم نامەیەیی لەسەر پەنجەرەكەی نوسی

ليست هناك تعليقات


پیاوێكی بریتانی دوای مەرگی هاوژینەكەی بە چەند مانگێك، هەمو رێگەیەكی گرتوەتەبەر بۆ دۆزینەوەی كەسێك وەك هاوڕێ لەگەڵی بدوێت و لە بێدەنگی و تەنهایی رزگاریبكات، دوای ئەوەی هەوڵەكانی سەرینەگرتوە نامەیەكی كاریگەری لەسەر پەنجەرەكەی داناوە.

دوای مەرگی جۆو، تۆنی بەتەواوی بەتەنها ماوەتەوە


تۆنی ویڵیامز، هاوڵاتییەكی بریتانییە و تەمەنی 75 ساڵە، مانگی ئایاری ئەمساڵ هاوژینەكەی كە ناوی "جۆو"یە، بەهۆی توشبونی بە شێرپەنجەی پەنكریاس ژیانی لەدەستدا و دوای مەرگی جۆو، تۆنی بەتەواوی بەتەنها ماوەتەوە.

چەندین رۆژی بێ قسەكردن لەگەڵ هیچ كەسێك بەسەربردوە و بەتەواوی تەنها بوە


ویڵیامز فیزیاگەرێكی خانەنشینە و هیچ منداڵێكی نییە، كەسوكاریشی نییە سەردانیان بكات و سەردانی بكەن، بەوهۆیەوە و بەپێی وتەی خۆی "چەندین رۆژی بێ قسەكردن لەگەڵ هیچ كەسێك بەسەربردوە و بەتەواوی تەنها بوە".

هیچ كەسێك دوای بڵاوكردنەوەكە پەیوەندیی پێوەنەكردوە

دوای ئەوەی بەتەنها ماوەتەوە و لە بێدەنگی بێزاربوە، تۆنی هەستاوە بە بڵاوكردنەوەی داواكاری لە رۆژنامە ناوخۆییەكانی ناوچەكەی خۆیدا بەمەبەستی دۆزینەوەی هاوڕێ، بەڵام هیچ كەسێك دوای بڵاوكردنەوەكە پەیوەندیی پێوەنەكردوە، دواتر ژمارەیەك كارتی هاوشێوەی كارتی پیشە و كار چاپكردوە و بەهەمانشێوە دابەشیكردوە بۆ دۆزینەوەی هاوڕێ، هیچ كەسێكی دیكە لەو رێگەیەوە پەیوەندیان پێوەنەكردوە.

هەرگیز و هیچ كەسێك پەیوەندی پێوەنەكردم

تۆنی دەڵێت "رۆژانە لەناو ماڵەكەمدا كاتم بەسەردەبرد بە چاوەڕوانیكردن بەدیار تەلەفۆنەكەوە هەتا زەنگ لێبدات و كەسێك بێت بڵاوكراوەكانی بینیبێت، بەڵام هەرگیز و هیچ كەسێك پەیوەندی پێوەنەكردم".

ئاماژەی بەوەشكردوە، 35 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ جۆو هاوسەرگیری پێكهێناوە و ئەوان زۆر لەیەكدی نزیكبون، باشترین هاوڕێ و هاودەمی یەك بون، بەڵام دوای ئەوەی گیانی سپاردوە، تۆنی هیچ كەسێكی نەماوە.

24 كاتژمێری رۆژانە بە بەردەوامیی بێدەنگیی هەیە و ئەشكەنجەیەكە بەرگەی ناگیرێت

دوای ئەوەی هەوڵەكانی پێشوی شكستیهێناوە، تۆنی نامەیەكی گەورەی لەسەر پەنجەرەكەی داناوە، تێیدا نوسراوە "من جۆو-م لەدەستدا، كە هاوژین و تەواوكەری رۆحم بو، هاوڕێ و كەسوكارم نییە، كەسم نییە لەگەڵی بدوێم، 24 كاتژمێری رۆژانە بە بەردەوامیی بێدەنگیی هەیە و ئەشكەنجەیەكە بەرگەی ناگیرێت، كەس هەیە بتوانێت یارمەتیم بدات؟".

كەسێك بە رێكەوت پەیامەكەی تۆنی دەخوێنێتەوە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی دەكاتەوە، پەیامەكە كاردانەوەیەكی زۆری لێدەكەوێتەوە و ژمارەیەكی زۆر خەڵك داوای بون بە هاوڕێ لەگەڵ تۆنی دەكەن، چیرۆكەكەشی لە میدیای جیهانی بڵاوكراوەتەوە.

من داواكارییەكەم بۆ ئەوە نییە كەسێك بێت گوێ لە گریان و ئازارەكانم بگرێت

لەوبارەیەوە تۆنی بە میدیای ناوخۆی وڵاتەكەی راگەیاندوە "من داواكارییەكەم بۆ ئەوە نییە كەسێك بێت گوێ لە گریان و ئازارەكانم بگرێت، تەنها كەسێكی ئاساییم دەوێت كە بتوانم لەگەڵی بدوێم و گفتوگۆبكەم، سەبارەت بە هەرشتێك بێت لەگەڵ هەركەسێك من دەتوانم بدوێم".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif