پێش داهێنانی گڵۆپی کارەبا مۆم بۆ رووناککردنەوەی ماڵەکان بەکاردەهات، بەڵام دوای داهێنانەکەی تۆماس ئەدیسۆن، زانای ئەمریکی بەکارهێنانی مۆم کەمبووەوە و ئێستا زۆرتر لە چێشتخانە و هەندێک بۆنەی تایبەت وەکو ئاهەنگی لەدایکبوون و هاوسەرگیری بە مەبەستی جوانکاری بەکاردەهێنرێت.
کارگەی سیەغنیۆ دی لۆغدس لە فەرەنسا 15 کارمەندی هەیە و داهاتی ساڵانەی نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلارە. ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کارگەکەیان داخست، بەڵام دواتر دەستیان بەکارکردەوە و بە ئۆنلاین بەرهەمەکانیان دەفرۆشن.
مۆم
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق