تۆفیق كەریم: باسێكی خەباتی شاریش بكەن، شاخ هەر باسی خیانەت و پیاو كوشتنە

ليست هناك تعليقات


تۆفیق كەریم، كەسایەتی سیاسی و نوسەری دیاری كوردستان، سەبارەت گێڕانەوە و بیرەوەریەكانی بەرپرسانی حیزبە سیاسیەكان كە ماوەیە وەك دیاردەی لئ هاتوە دەڵێت: ئیتر لێرە بەدواوە نۆرەی باسکردنی خەباتی شارە ،چونکە بەرەویادی سی ساڵەی دەچین،لەخەباتی شاخ باس هەرباسی پیاوکوژی وخیانەتە،
دەقی نوسینەكەی تۆفیق كەریم، بە ناونیشانی باسێكی خەباتی شاریشمان. بۆ بكەن

باسێکی خەباتی شاریشمان بۆ بکەن
چەند ساڵێکە بەشێکی سەرکردەوپێشمەرگە دێرینەکان هەریەکەیان بەناوی نوسینی یادەوەریەوە ،جگە لەسەروەریەکانی خۆیان لاپەڕە رەشودزێوەکانی هاوڕێ وهاوسەنگەرەکانیان هەڵدەدەنەوە،بەشێوەیەک خەڵکیان توشی شۆک کردوەجانازانرێت ئەوپاڵەوانبازیەی خۆیان وئەوخیانەتەی هاوسەنگەرانیان ،چەندی وایەوچەندی تۆڵەوشکاندنه؟
وای لێهاتوە ئەوەی شانازی پێوە دەکرا کەخەباتی شاخ بوو ،کەوتوەتە ژێرپرسیاری جدیەوە.
ئیتر لێرە بەدواوە نۆرەی باسکردنی خەباتی شارە ،چونکە بەرەویادی سی ساڵەی دەچین. ،
لەخەباتی شاخ باس هەرباسی پیاوکوژی وخیانەتە،بەڵام خەباتی شارفراوانترە، گومرگ،بازرگانی،کۆمپانیا،نەوت،دەستتێکەڵیوڵاتان،بازرگانی بەنیشتمانەوە،سەرانە،شەوانی سوو.،فەردەدۆلار،مۆڵوبازاڕەکان،زەوی ڤێلا،
دڵنیام نوسینەوەی یاداشتەکانی خەباتی شاریش دەستپێدەکات،بەڵام هیوادارم ئەگەر بڵاوی دەکەنەوە بالەئێستاوە بێت
یەکەم:لەبەر ئەوەی بابەتەکە نابێتەکای کۆن بەباکردن ،میللەت ئێستا پێویستی پێیەتی بیزانێت چونکە راستەوخۆ پەیوەندی بەگوزەرانی ئێستایەوە هەیە.

دووهەم:زۆرلەکارئەکتەرەکان هێشتا لەژیاندان کە بەچاک یان خراپ ناویان بهێنرێن دێنەدەنگ
ئەم دووخاڵە جیاوازی باسکرڕیەتی لەگەڵ خەباتی شاخدا،ئەگەرنا ئەگەر دواتانخست لەبەر بەربەژەوەندی وترس،ئیتر وەک ئەوی دی خەڵک باوەڕتان پێناکەن



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif