نێچیرڤان بارزانی: زانایانی ئاینی ڕێگریكاری گەشەكردنی بیری توندڕەوین

ليست هناك تعليقات



ئەمڕۆ 50 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستاندا تێدەپەڕێت و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی لە یادی دامەزراندنیدا بڵاوکردەوە و دەڵێت: زانایانی ئایینی هه‌ميشه‌ رۆڵێكی دياریان لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و کولتووری لێبووردەیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و رێگریکردن لە گەشەکردنی بیری تووندڕەوی لە کوردستان گێڕاوه‌.

له‌ يادى 50 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستاندا ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت "پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندیی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان و سەرجەم مامۆستایان و زانایانی بەڕێزی ئایینی ئیسلاميی کوردستان دەکەين."

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێزانینی هەیە بۆ رۆڵ و ئەرکی زانایانی ئایینی لە کوردستان و راشیدەگەیێنێت "زانایانی ئایینی هه‌ميشه‌ رۆڵێكی دياریان لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و کولتووری لێبووردەیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و رێگریکردن لە گەشەکردنی بیری تووندڕەوی لە کوردستان گێڕاوه‌، ئێمه‌ به‌ رێز و پێزانینەوە له رۆڵ و ئەرکيان ده‌ڕوانين و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازين."

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەکانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان دووپاتدەکاتەوە و دەشڵێت "لەم بۆنەیه‌دا داكۆكى له‌ قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى رەسەنی مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازی و یەکترقبووڵکردنى نێوان پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه‌".

یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، له‌ 21-09-1970 له‌ گه‌ڵاڵه‌ یه‌كه‌م كۆنگره‌ی به‌ ئاماده‌بوونی 250 مامۆستای ئایینی باشووری كوردستان به‌ستووه‌ و دامه‌زراندنی خۆی راگه‌یاندووه‌.

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان

- حكومه‌تی به‌عس دژایەتی کردوون، بۆیه‌ هه‌رگیز مۆڵه‌تی كاركردنیان پێ نه‌داون
- ئەندامانی یەکێتییەکە به‌شداریان لە شۆڕشەکانی گەلی کوردستان کردووە
- چه ندین ئەندامی له ریزی پێشمەرگه شەهید بووە
- هەندێک له ئەندامه کانی قازی شۆڕش بوون
- دوای راپەڕین زمانحاڵی فەتوابوون لە هەرێمی کوردستان
- له‌ ساڵی 1992 یه‌كه‌م رێكخراون مۆڵه‌تیان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتبێت
- تاوەکو ئێستا شەش کۆنگرەیان بەستووە.
- 18 لق و 18 لیژنەی فەتوای هەیە
- نزیکەی شەش هەزار ئەندامی هەیە
- لینکی بەهێزیان لەگەڵ دامەزراوە ئایینییە جیهانییەکان هەیە ، بەتایبەتی وڵاتانی عەرەبی
- تا وەکو ئێستا هەشت سه‌رۆكی هه‌بووه‌، هه‌ر جاره‌ی له‌ ناوچه‌یه‌كی باشووری كوردستان بووه‌.
- په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئیسلامییه‌كان جیهان باشه‌، هه‌روه‌ها پەیوەندییان له‌گه‌ڵ وه‌قفی شیعه‌ و سوننه‌ی عێراق هه‌یه‌ و سه‌ردانی یەکدی ده‌كه‌ن.
- لەهەرسێ بواری ئایینی، نەتەوەیی و پیشەیی کاردەکات

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif