کاتی ئامادەبوونی مەسرور بارزانی لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

ليست هناك تعليقات



سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە، کاتێكی بۆ چوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمان دەستنیشانکردووە و چاوەڕێی دوایین وەڵامی مەسرور بارزانییە لەوبارەوە.

بەپێی زانیارییەکان، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانی داوەتەوە لەبارەی دانیشتنێکی تایبەت بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران، پەرلەمان بە ئەنجوومەنی وەزیرانی راگەیاندووە، رۆژی دووشەممە 5-10-2020 سەرۆکوەزیران دەتوانێ بچێتە پەرلەمان و لە دانیشتنی پەرلەمان ئامادەبێت.

بڕیارە سێشەممەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ئاسایی بەڕێوەببات، پەرلەمان رۆژێك پێش ئەو کۆبوونەوەیەی دیاریکردووە بۆ ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان. مەسرور بارزانی لە دانیشتنەکەی پەرلەمان راپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی کوردستان، یاسای چاکسازی، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و دۆخی کۆرۆنا پێشکێش دەکات، دواتریش قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە هەمان شێوە لە دانیشتنی پەرلەمان راپۆرتێک پێشکێش دەکات.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بە نیازە پێش هاتنی سەرۆکوەزیران بۆ پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆببێتەوە، بۆ دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ پرسیاری پەرلەمانتاران لە سەرۆکوەزیران و دوو پێشنیاز دەخاتە بەردەستیان:

- هەر سەرۆک فراکسیۆنێک پێنج خولەک قسە بکات

- لە هەر فراکسیۆنێک چەند پەرلەمانتارێک دوو خولەک قسە بکەن و پرسیار لە شاندەکەی حکومەت بکەن

دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان کراوە دەبێت و راستەوخۆ دەگوازرێتەوە.

رۆژی شەممەی رابردوو سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا داوای دانیشتنی تایبەتی پەرلەمانی کوردستان کرد

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif