یوسف محەمەد: بەدواداچون بۆ پڕۆسەی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەکەین

ليست هناك تعليقات


سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەڕێی لیژنەی هەماهەنگیی نوێنەری هەمو فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، بەردەوام دەبین لە تەواوکردنی پرۆسەی پارێزگاکردنی هەڵەبجە.
دكتۆر یوسف محەمەد، لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،"ئەوکاتەی لە پەرلەمانی کوردستان بوین، رۆژی 5-2-2015، دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی کوردستانمان بردە شاری هەڵەبجەی شەهید بۆ پەسەندکردنی یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە لەپێناو زیاتر خزمەت کردنی دانیشتوانی هەڵەبجە و هەورامان، بە بڕیارێکیش پارێزگای هەڵەبجەمان وەک پایتەختی ئاشتیی کوردستان ناساند".

ئەو باسیلەوەشكردووە، ئێستاش لەڕێی لیژنەی هەماهەنگیی نوێنەری هەمو فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، بەردەوام دەبن لە تەواوکردنی ئەو پرۆسەیە وەک رێز و وەفا بۆ سەرجەم قوربانییانی ئەو پارێزگایە.

"ئەمڕۆ لە خزمەتی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی هەڵەبجە، لەسەر بانگهێشتی پارێزگار و ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە، داخوازییەکانمان وەرگرتن، بە دڵنیاییەوە هەوڵی بەجێگەیاندنی دەدەین". یوسف محەمەد وادەڵێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif