ترامپ سەركردەیەكی جیاواز لەوانی تر، ئەو بەیانیان كە لەخەو هەستا یەكەم شت كە ئەیكات توێتێكە، نوسەرێك باس لەوە دەكات بە توێتێك كێی بوێت ئاگری دەدات، جگە لەوەش رەفتاری خێزانەكەی وەك ڕەفتارەكانی عودەی و قوسەی وان و زاواكەشی ئەڵێی عەبد حەموودەكەی لای سەدام حسینە، كتێبێكی نوێ بەناوی (fire and fury) ئاگر و توڕەیی، لەسەر ژیان و كەسایەتی ترامپ دەكرێ ببێتە هۆی دەركردنی ترامپ لە كۆشكی سپی و دەشكرێت ببێتە پشتیوانی بۆ خولێكی تر.
لە هەڵبژاردنی پێشووی ئەمەریكادا زۆرینەی خەڵك و چاودێرانی سیاسیش چاوەڕێیان دەكرد هیلاری كلینتۆن ببێتە سەرۆكی ئەمەریكا و ئاماژە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنەكانی وایاندەگوت، بەڵام دواجار دۆناڵد ترامپ بووە سەرۆك و لەو كاتەوە تا ئێستا كە نزیك دەبێتەوە لە هەڵبژاردنێكی دیكەو وابڕیارە لە 3/11/2020 ئەنجام بدرێت سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دونیای بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە، هەندێك بە شێت و درۆزن و دەمشڕناوی دەبەن و هەندێكی دیكە بە شكێنەری شكۆی ئەمەریكا و هەرچی لایەنگرانی خۆشیەتی پێیانوایە سەرۆكێكی بێوێنەیەو دەبێت خەڵك سوپاسی خودا بكەن سەرۆكێكی وای پێبەخشیون.
ماوەیەك پێش ئێستا جۆن بۆڵتن كتێبێكی بەناوی (ژووری ڕووداوەكان) لەماوەیەكی زۆركەمدا دەنگی دایەوەو بۆ زۆرینەی زمانە زیندووەكانی دونیا وەرگێڕاو لەناو ئەوانەشدا كرایە كوردی، چەند رۆژێك پێش لە ئێستاش كتێبێكی دیكە لەبارەی ترامپەوە بڵاوكرایەوە، ئەگەر كتێبی یەكەم قسەی لەسەر بڕیارە سیاسی و ئەمنی و ئیدارییەكانی ترامپەوە بووبێت، ئەوا كتێبی دووەم – مایكڵ ووڵف-ەوە نوسراوە وباس لە كەسایەتی ترامپ دەكات، كەسایەتی ئەو وەك مرۆڤێك كە خاوەنی هەموو هەست و نەست و ڕق و خۆشەویستی و پاڵنەرە مرۆییەكانە.
گەرچی بەشێك لەوانەی كە باسی ترامپیان كردووە كەسایەتیەكەی بە –نیرۆن-ی سەركردەی سەربازیی دەچوێنن كە رۆمای سووتاند، ئەوانیش دەڵێن ترامپ توێتەكەی خۆی كردووە بە وێستگەیەكی بەنزین و هەركات بیەوێت بەنزین دەكات بە سەر كەس و وڵات و لایەنێكداو لایەنگرەكانیشی شقارتەكەی بۆ دادەگیرسێنن، بەشێك لە نەیارەكانیشی ناویان لێناوە سەرۆكی توێتەری، گەرچی هەمووان دەزانن توێتەكە ئەو سەرۆكە سوورە چاو بچكۆلەیە چەندە مەترسیدارەو چەندەش بە خێرایی گڕەكەی بە ئاسماندا دەڕوات، كتێبە نوێیەكە لەسەرو بەندی هەلبژاردنەكاندا لەدوو حاڵەت تێپەڕناكات، یان ئەوەیە ترامپ دەهێنێتە خوارەوە و دەیخاتە ئەو دیو دیوارەكانی كۆشكی سپی، یان ئەوەیە گوڕوتێنێكی پێدەداتەوەو بۆ جارێكی دیكە شانسی سەرۆكی پێدەبەخشێتەوە.
پیاوێكی زۆربڵێ:
بە پێی نوسیەنەكانی نێو ئەو كتێبە لە بەشی رۆژئاوای باخچەكەی كۆشكی سپیدا كورسییەك هەیە، لەیەكەم رۆژی دەستبەكار بوونیەوە تا ئێستا شەیدای قسەكردنی سەر ئەو كورسییەیە، ئەو تێرنابێت لە قسەكردن، گەورەترین هیوایەتی دەركەوتنیەتی لەسەرشاشە، ئیترگرنگ نیە بابەتەكە چییە، ئەوەی بەلای ترامپەوە گرنگە ئەوەیە ناوی لەناواندا هەبێت و لەناوەڕاستی وێنەكەدا وەستابێت، هەرچەندە ئیدارەكەی ترامپ لەگەڵ ئەو جۆرە دەركەوتن و پرسیارو چاوپێكەوتنە سەرپێیانەدا نین، دەخوازن سەرۆك لێی دووربكەوێـتەوە بەڵام ئەو عاشقی میدیایەو نایەوێت هیچ یەكێكیان لەدەست بدات..
نەیارە هەمیشەیی:
هەندێك كەس هەن حەزی دژایەتی و پیچەوانەبوون و نەیارییان هەیە، وەك وڵف باسی دەكات ترامپ یەكێكە لەو جۆرە كەسایەتییانە، ئەو بنەمای فیكری نیە، بۆچوونی هەمیشەیی و بەردەوامی نیە، وەك شارەزایان باسی دەكەن بۆچوونەكانی پەراسوو نین لكابن بە فەقەراتەوە، ئەوەی كە هەیە ترامپ لە چركە ساتێكدا بڕیار دەدات و تەواو، بەڵام ئەوەی كە تێبینی بەردەوامە ئەوەیە ئەو هەمیشە حەزی بە نەیاری بەرامبەرەكانی هەیە، خۆشی لە ناكۆكی دەبینێت و پێی خۆشە ڕای پێچەوانەی هەمیشەیی خۆی نیشان بدات، بە پێی وتەی وڵف سەرپێی بوون و گاڵتەجاڕیی دیارترین سیمای سیاسەتی ترامپە.
سیاسەتەكانی ترامپ، لافاوەكەی نوح بەبێ كەشتی دەربازبوون:
هەمووان ئەوە باش دەزانن كە سەرۆكایەتی و هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا چەندە كاریگەریی قوڵ لەسەر كۆمەڵگەی ئەمەریكی دادەنێت، لە هەمان كاتیشدا ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر ەفتاو سیاسەتەكانی ئەمەریكا لە دەرەوەی خۆی بە گشتی و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەتایبەتی، لو بوارەدا ترامپ نەیتوانیوە تیمێكی تۆكمە بۆ خۆی دروست بكات، تیلەر، بانون و ماتیس هەریەكەیان ماوەیەك كاری پێسپاردوون و دواتر داویەتی بەیەكێكی تریان، هەرچی هەڵبژاردنی -ماتیس-ە بژاردەی مایكل فلین بووە كە كراوەتە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی و ترامپیش پەسەندی بووە، ئەگەر ئەوە سیاسەتی ناوخۆیی ترامپ بوو بێت دەبێت بپرسین بۆ دەرەوە چی پێبووە؟
بۆ ئەوەی وێنەی سیاسەتی ترامپ لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوون بێت، دەبێت بگوترێت كە دانانی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل، جگە لەوەش لە سوریا پاشەكشەو میسر فەرامۆشكراوەو یەمەن ئاگری گرتووەو روسیا هاتوەتە ناوچەكەو توركیاش سەرپێچی بڕیارەكانی دەكات، ئەوەی كە هەیە سەركەوتنی ئیسرائیلە لە دروستكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، ئەوی هێشتا دیار نیە سەركەوتوو دەبێت یان نە؟ ئەوەی كە هەیە لەسەردەمی ترامپ دا كێشەكان زۆرترو سیاسەتی ئەمەریكاش لاوازتر.
ترامپ موو نەرمە:
ئەوانەی لە ترامپەوە نزیكن پێی دەڵێن ئاسن و بە ژنەكانیش دەڵێن موگناتیس، ترامپ زۆر حەزی لە ماچكردنی خانمانەو لەوبوارەشدا پێشتریش تاوانباركراوە بە دەستدریژیی سێكسی بۆ سەریان، ترامپ ئەوەشی نەشاردووەتەوەو بە ئاشكرا گوتوویەتی حەزئەكەم ماچیان كەم!
وڵف لەو كتێبەیدا باشترین دەستەوژەیەك بۆ موو نەرمی ترامپ بەكاری هێنابێت ئەوەیە كە وەك ئاسن وایەو خانمانیش وەك موگناتیس. هەرچەندە لەو بوارەشدا هێرشی زۆری كرایە سەر و گوتیان هەر هیوایەتی ماچە..!
موو نەرمییەكەی ترامپ لە كتێبەكەی وڵف دا پانتاییەكی زۆری داگیركردووە، ئەو دەنوسێت هەركاتێك بابەتێك دێتە پێشەوەو پەیوەندی بە ژنانەوە هەبێت ترامپ قەڵەمی ئەژنۆی دەشكێت، بەجۆرێك ترامپ جیاوازیی ناكات لە نێوان گەنج و پێگەشتوو بەتەمەنەكانداو ئەوەی بەلای ئەوەوە گرنگە ئەوەیە ژن بێت!
یاریدەدەرەكانی ترامپ:
وڵف پێیان دەڵێت مشارە بێددانەكان، ئەو باسی ئەو زیانانە دەكات كە یاریدەدەرەكانی لێیان داوە، پێش لە سەرۆكایەتیەكەشی ئەوانەی لێوەی نزیك بوون هەمان كێشەیان هەبووە بۆی. كاتێكیش بوو بەسەرۆك لەگەڵ خۆی هێنانی و كردنیە هاوكارو یاریدەدەری خۆی و گوێشی بە هیچ نەدا، ئەوانیش نەك هەر ڕەفتاری خۆیان نەگۆڕیی بەڵكو سوورتربوون لەسەر كارە خراپەكانیان، هەیانە لە ژیانیدا لەناو سیاسەتدا كاری نەكردووەو ئەسڵەن بایەخ بە سیاسەتیش نادات، تەنها ئەوەندەیە هاوڕێی ترامپە، لەناو ئەوانەدا تەنها دوانیان بەكەڵك دێن ئەوانیش (رودی جولیانی و كریس كریستی)ن، ئەوانیش دەمێكە گوتوویانە ئەو هیچ نازانێت ، بنەما فیكری وسیاسیەكانی سەرۆكایەتی نافامێت، كاتێك بووەتە سەرۆك جێگەی پێكەنین و گاڵتەجاڕیی بوو.
سایڤن .ك.بانون یەكەم فەرمانبەری دامەزراوی كۆشكی سپی بوو لەسەردەمی ترامپ دا، پێی گوت: هەرچی قەنەفەو و كورسی هەیە لە ژوركەم ببە دەرەوە، ئێرە شوێنی دانیشتن و قسەكردن نیە، ئێرە ژووری بڕیارو شەڕە،شوێنی كۆبوونەوەو ئاسوودەبوون نیە.
عودەی و قوسەی، عەبدحەموودی كۆشكی سپی:
بە پێی وتەی نووسەری ئەو كتێبە، ترامپ ئەزموونی بەڕێوەبردنی كارو كارگێریی نیە، ئەوەی ئەیكات تەنها لە ئەزموونی خۆی و حەزی ساتە وەختەیە، هەربۆیە خۆی وەك ئیمبراتۆرێكی سەردەمە پێشووەكان دێتە بەرچاو، نابێت قسەی ڕەت بكرێتەوە، ڕاوێژكاریی و كۆمپانیای پسپۆڕیی ڕاوێژكاری ڕەتدەكاتەوە، هەربۆیە خێزانەكەی جێگەی عودەی و قوسەی سەدام حسینیان گرتووەتەوەوهەر بە دوای كەیف و سەفای خۆیانەوەن، چی دەبێت با ببێت، ئەو نوسیویەتی لە كۆشكی سپی خۆ یەك ترامپ بوونی نیە، بەڵكو ژمارەیەك ترامپ هەن، هاوسەری ئیفانیكای كچیشی –گارید كوشنر- وەك عەبد حەموودی سەردەمی سەدام حسین دەكات لەناو كۆشكدا كە هەموو شت لە دەستی ئەودابوو، كارەكان ئەو بەناوی سەدام حسینەوە ئەنجامی دەدان و وەزیرو كاربەدەستەكانی عێراقیش قسەیان ڕەت نەدەكردوە.
پیاوی توێتەریی:
وڵفی نوسەر دەڵێت ترامپ لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەید گوتی: من ئەبم بەو دروستكراوەی خوا كە زۆرترین هەلی كار دەڕەخسێنێت، بەڵام كاتێك هاتە سەر پراكتیك وادەرنەچوو، زۆرینەی خەلك پێییان وایە كە ترامپ زیادەڕۆیی دەكات و زۆر ئەڕوات، ئەمە جگە لەوەی كە توێتەكە بەدەست خۆیەوەتی و نە سكرتیری ڕاگەیاندنی هەیەو نە ئەدمین و مانیجەری هەیە، هەر بۆیە بەیانیان لەخەو هەڵدەستێت بەرلەوەی نان و چای بە یانیان نۆش بكات لەڕێگەی مۆبایلەكەیەوە توێتێك دەكات، توێتێك كە لەوانەیە هەر لەو چركە ساتەدا بە بیریدا هاتبێت. لایەنگرەكانی ترامپ ئەو ڕاستییە ناشارنەوە، بەڵام وەها پاساوی دەدەن كە ئەو بەرەو دونیایەكی باشتر هەنگاو دەنێت ئەو زیادەڕۆیی و موبالەغەیە كە دەیكات ئەرێنییە.
توێتەكانی ترامپ تەنها خۆی ئاگای لێیەتی و نە كۆشكی سپی و نە هیچ ڕاوێژكارێكیش ئاگایان لێی نیەو ئەوانیش وەك خەڵكی دیكە دەیبینن.، وڵف دەڵێت: توێتەكانی گولەی ئاگرینن، لە خۆیەوە دەیانتەقێنێت و ڕێكخراوو بەبەرنامە نین، پڕن لە توڕەیی و تێكچوونی ڕەنگ و ڕوخسار.
گەلەكۆمەكێی ڕووسی و كێشەی سوریا:
لەسەرو بەندی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكادا قسە زۆر دەكرا لەسەر ئەوەی ڕوسیا دەستی هەبووبێت لە ئاڵوگۆڕیی ژمارەو داتاكانیئەو هەلبژاردنانەدا، نوسەریش ئەو بابەتە بە –مەعقوول- ناودەبات و بە دووری نازانێت، ترامپ خاوەنی پارەیەكی ئێجگار زۆرو فروانە لە جیهاندا و كەسیش نازانێت بە تەواوی پرۆژەكانی چین و سامانەكەشی چەندە. لەوانەیە پێش لەوەی ببێتە شەرۆك بەشێك لەو پارانەی ڕەوانەی چین و رووسیا نەكردبێت، بۆئەوەی لە زیانی سیاسی هۆی بپارێزێت، وە ئەو كاتەش كە ئەو كارەی كردبێت بە نیاز نەبووبێت خۆی بۆ سەرۆكایەتی هەڵبژێرێت، بۆ بابەتی سوریاش كەس چاوەڕێی ئەوە نەبوو بەو خێراییە بڕیاری كشانەوە بدات و گۆڕەپانەكە بۆ روسیا و توركیا و ئێران بەجێبهێڵێت، بڕیارەكەش لەسەربنەمای كاردانەوە بوو ، نەك بڕیاری ستراتیژیی، هەربۆیە نوسەر باس لەوە دەكات ترامپ بە هیچ شێوەیەك ڕێزو ئیحتیرام بۆ ڕاوێژكارو شارەزاكان دانانێت، هەرچەندە كارمەندانی نێو كۆشكی سپی دەیانەوێت كارەكان بەو شێوەیە نەڕوات و بكەوێتە سەر سكەی تایبەتی خۆی كە برییتە لە ڕاوێژو پلان، بەڵام هەموو ئەوانە لە ترامپەوە دوورە.
منداڵە جولەكەكە، موعجیزەكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
یەكێك لەو كارانەی كە بەردەوام لە بیری ترامپدایە تۆڵەی سامیەكانە، تۆڵەی تەنووری سوتاندنی جووەكانە لە لایەن هیتلەرەوە، ئەو هەرچەندە بە زمان دەڵێت كێشەی لەگەڵ ئەو بابەتە مێژوییەدا نییە، بەڵام بەشێوەی كردەیی ئەو كارە بە دوورە، بەڵام كاری بەردەوامی ئەو بریتیە لە دڵخۆشكردنی یەهودییەكان و پێدەچێت دانانی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل بۆ ئەوە بگەڕێتەوە، هەبوونی زاواكەی كوشنر، كە وەك پارێزەرێكی دیارو بەرجەستەی ئیسرائیلیەكان دادەنرێت و ئەویش كاریگەریی زۆری لەسەرترامپ هەیە.، كوشنەر دەستی هەیە لە كارو چالاكی ڕێكخراوە جووەكانی نێو ئەمەریكا.
نوسەر بە كوشنەر دەڵێن منداڵی موعجیزەی یەهودییەكان، لەبەر ئەوەی كاریگەری زۆری هەیە لەسەر ترامپی خەزووری، بەتایبەتی لەبابەتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا، هەربۆیە هەموو كارو پرۆژەكانی كۆشنەرو خەزووری بۆ ئەوەیە كە ئیسرائیل لەناوچەكەدا جێگیرتر بكەن و ملی عەرەبەكانیان بۆ بابدەن و كۆشنەریش پارێزەرێكی خۆبەخشی ئەو كەیسەیە...
پەیسەرپرێس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق