بريكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، گفتوگۆكانی چەند رۆژی رابردووی نێوان شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق ئەرێنی بووە و دەبێ شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی 2021 جێگیربكرێن.
زاگرس فه‌تاح، بريكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە كوردستان رایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌رێنی بوون و داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی ده‌ستوور بووه، بۆ چارەسەری سەرجەم كێشەكان".
گوتیشی: "له‌سه‌ر ته‌واوی دۆسیه‌كان تێگه‌یشتنی باش هه‌یه و له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان گفتوگۆ كراوه، وه‌ك راده‌ستكردنی نه‌وت له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراقیش ده‌بێت شایسته داراییه‌كان بدات، و له بودجه‌ی 2021 شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێگیر بكرێن".
زاگرس فه‌تاح ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو جێگیركردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی 2021".
بريكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیشیكرده‌وه: "ئاماده‌كاری بۆ دانانی ستراتیژییه‌تی بودجه بۆ سێ ساڵی داهاتوو ده‌كرێت".
رۆژی 8/9/2020 شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم سەردانی بەغدایان كرد و بۆ چارسەری كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیكەی حكومەتی عێراق كۆبوونەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق