مامۆستایەكی زانكۆ: كوردستان ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێزی پێویستە

ليست هناك تعليقات

د. موئمین زەڵمی مامۆستای زانکۆ رایگەیاند: "هەرێمی کوردستان وەک چۆن دەسەڵاتێکی بەهێزی پێویستە بە دڵنیاییەوە ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێزیشی پێویستە، بۆیەش هەر لێکترازان و پێکەوەهەڵنەکردنێک لەناو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندا لە خزمەتی میللەتدا نیەو سەرئێشەی زیاتری لێدەکەوێتەوە."

موئمین زەڵمی: هەرێمی کوردستان وەک چۆن دەسەڵاتێکی بەهێزی دەوێ ئاواش ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێزی پێویستە

ئەو ماۆستای زانکۆیە وتیشی: "لە راستیدا یەکێک لە قەیرانە سیاسی-کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگەی کوردی دابەشبوونە، جا ئەم دابەشبوونە لە ئایدۆلۆجیا و جوگرافیاوە بیگرە تا تەمەن و بیرکردنەوەش، ئەم دابەشبوونە هێندە زەقە کاریگەری لەسەر هەموو هەڵوێستە سیاسییەکانیش دروست کردووە، قوربانی سەرەکیش میللەتە."

روونیشیکردەوە: " لە دە ساڵی رابردوودا زیاتر و زیاتر پێکدادان و پێکەوەهەڵنەکردنی فیکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی بەرچاو دەکەوێت، یانی ئەگەر جاران شەڕی دەستەویەخە هەبوو، ئێستا شەڕی سارد زۆر پەرەی پێدەدرێت، لەیەکتر خوێندن و دژایەتی و تەنانەت تەخوینی ناو هێزە ناڕازییەکانی هەرێمی کوردستان زۆر زیاترە لە وەستانەوە بەرامبەر بە دەسەڵات، ئەمەش وایکردووە گەنجان و لاوانی کوردستان زیاتر بێهیوا بکرێن و ئەم بێهیواییەش بەدڵنیاییەوە تەشەنەی سەندووە."

زەڵمی وتیشی: "لە پێناو رزگاربوون لەم بێهواییەی باڵی بەسەر کۆمەڵگەدا کێشاوە، بەر لە هەر شتێک سەرڕاستی و سەراحەتی حزبە سیاسییەکان پێویستە، بەو مانایەی واز لە دووبەرەکی ناوخۆیی بهێنن، چونکە هەرێمی کوردستان وەک چۆن دەسەڵاتێکی بەهێزی پێویستە بە دڵنیاییەوە ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێزیشی پێویستە، بۆیەش هەر لێکترازان و پێکەوەهەڵنەکردنێک لەناو هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندا لە خزمەتی میللەتدا نیەو سەرئێشەی زیاتری لێدەکەوێتەوە."



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif