بانکی رەشیدی سەر بە حکومەتی عێراق رایگەیاند، فەرمانبەرانی حکومەت دەتوانن بەبری ٤٠ ملیۆن دینار قەرز لە بانکەکە وەربگرن بەمەبەستی کڕین یان دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون، دەشڵێت، قەرزەکە لەکاتی گەڕاندنەوەیدا لە موچەی بنەڕەتی فەرمانبەرەکە دەبڕدرێت، بەجۆرێک نابێت لە ٥٠%ی موچەکەی تێپەڕ بکات.
نوسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشیدی سەر بە حکومەتی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردوە و تیایدا هاتووە، "فەرمانبەرانی حکومەت دەتوانن بەبڕی ٤٠ ملیۆن دینار قەرز لە بانکی رەشید وەربگرن، ئەوەش بە مەبەستی کڕین یاخود دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون."
باس لەوەشکراوە، "قەرزەکە لەکاتی گەڕاندنەوەیدا لە موچەی بنەڕەتی فەرمانبەرەکە دەبڕدرێت، بەجۆرێک نابێت لە ٥٠%ی موچەکەی تێپەڕ بکات."
ئاماژە بەوەشکراوە، "پێدانی قەرز تەنها ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە لەسەر میلاکی بەردەوامی فەرمانگەکانی حکومەتی عێراقن، ئەو فەرمانبەرانەشی داوای وەرگرتنی قەرز دەکەن لە بانکی رەشید، نابێت خزمەتیان لە فەرمانگەکانی خۆیان لە دوو ساڵ کەمتر بێت".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق