موحەمەد حكیم جبار
كارگێری ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵ
-
مرۆڤ بۆ هەر ئامانجێكی دروست دەتوانێت ڕێگاكانی گەشتن بەو ئامانجە بگرێتەبەر، بەمەرجێك ڕێگاكانی گەشتن بە ئامانج دروستبن.
خواستی سەرمایە و دەستخستنی مادی
بە رێکاری یاسایی وشەرعی خواستێكی دروستە ودواجار پابەندبون بە مافی یاسایی وشەرعی سەرمایەیی مادیەوە نیعەمەتێکە کە خاوەنەکەی دەتوانێت لە دونیاو دواڕۆژ سەرفراز وبەختەوەری پێ چنگ بخات و بیكاتە هۆكاری نەك تەنها خۆی بەڵكو دەتوانێت بیكاتە دەرگایەك بۆ خۆشبەختی خەڵكانی تریش، كەواتە ڕێگای دروستی ڕێپێدراو(حلاڵ) و سوپاسگوزاری بۆ خالقی ڕۆزی دەر نیعمەتێكی گەورەیە
بەڵام بەداخەوە ساڵانێکە دیاردەی خۆدەوڵەمەند کردنی ھەندێ چین وتوێژ بەدی دەکرێ كە بەلاڕێدابردنی ڕێگادروستەكان و چنگخستنی سەرمایەیە بە ڕێگای نادروست، كە دەكرێت لە ھەڵپەی بەرپرسان ومنداڵ و نزیكەكانیاندا بە ڕوونی بەدی بكرێت، ئەم ڕێگا نادروستانەی چنگخستنی سەرمایە دەبێتە گەندەڵی ودزینی ماڵی گشتی، كاتێك كە چنگخستنی سەرمایە بە ڕێگای نادروست و گەندەڵی وا لە سەرمایەداری موزەیەف دەكات كە پەنا بۆ هەندێك ڕێگا بەرێت بۆ پاراستنی سەرمایەكەی، لە بەرتیل و گەندەڵیەوە تا دروستكردن و بوونی گروپی مافیایی ، كە كاریان دەبێتە پارێزگاری لە سەرمایەیەكی نادروست و هەڕەشەكردن لەو پێناوەدا، بەداخەوە، بە سەرمایەداری موزەیەف و هەڵتۆقی و هیچ كات وڵات گەشە ناكات لە سایەیاندا و هەژارەكانیش سودمەندی سەروەتەكەیان نابن،
وە لە هەر وڵاتێكدا سیاسی و بەرپرسەكان لە بری ململانێ و پێشبڕكێ لە خزمەتكردنی خەڵك و خستنەڕووی سیاسەتێكی دروست، چاویان لەسەر فراوانكردنی سەرمایە و قۆرخكاری بازاڕ بوە بەشێك لە ململانێكانیان، ئەوا ئەو وڵاتە بە گۆڕانكاری ڕیشەیی نەبێت ناكەوێتە سەر دۆخێك كە بە قازانجی خەڵك بێت
نمونەیەکی تری چنگخستنی سەرمایە، كردنی مرۆڤە بە كاڵاو ڕێگای چنگخستنی سەرمایەكە، لەمەشدا مرۆڤ لە پێگەیەكی بەرزی شكۆداریدا نامێنێت و ڕۆڵی كاڵا دەگێڕێت، كە لە كاتێكدا هیچ كات نابێت ئافرەتان ڕێگە بدەن ئەوە ببێتە دیاردە كە جوانی و لەش و لاری خۆیان بكەنە كەرەستەی مامەڵە پێوەكردن و چنگخستنی دارایی یان دروستكردنی داراییەكی بەهێز، کە بە داخەوە لە ئێستادا خەریكە بەناوی مۆدێلەوە لە حاڵەت دەردەچێت و دەبێتە دیاردە و ئەمەش ئاراستەی كۆمەڵگە بەرەو هەڵدێر دەبات،
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق