پۆڵا سەعید
-
له‌وه‌وه ده‌ستپێبکه‌م، که کوردبوون له‌لای من نه‌فره‌تێک نییه، به‌ڵکوو ناسنامه (ئیدێنتیتێت) و مێژوویه‌که. به‌رگرییکردن له‌م ناسنامه و مێژووه نه به ده‌نگه ده‌نگ نه به هاوار و نهڕڕهش ده‌پارێزرێت، به‌ڵکوو به دان به خۆداگرتن و هۆشیاریی، به ئه‌قڵ. ئه‌وه‌شی کوردبوون به نه‌فره‌تێک ده‌زانێت، هه‌میشه خاوه‌نی ده‌نگه ده‌نگ و هاواره، خاوه‌نی نه‌ڕڕه و هه‌ستی خۆبه‌که‌مزانینه. ئه‌مانه هاوار ده‌که‌ن کازمیی تۆ بۆ ئێمه لازمی. ئه‌مانه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی سه‌رکوتکه‌ر و داگیرکه‌ری عێراق ده‌که‌ن بۆ فهرمانڕهواییکردنیان. کوردبوون خاوه‌نی ڕۆحێکی ئۆپۆزیسیۆنه، ئۆپۆزیسیۆنێک، که هه‌میشه له خه‌می کورددایه، هه‌میشه له تێکۆشاندایه بۆ مافه ڕه‌واکانی کورد. ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه له ئێستاشدا له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی کورد خۆیدا ئۆپۆزیسیۆنه. ئۆپۆزیسیۆنه چونکه هه‌میشه له خه‌می کورددایه، هه‌میشه باشه‌ی خاک و نیشتمان و هاووڵاتییانی خۆی له‌سه‌رووی هه‌موو باشه‌کانه‌وه داده‌نێت. ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه هیچ کات مافه ڕه‌وا نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانه‌که‌ی به هیچ شتێک ناگۆڕێته‌وه. لێ پێچه‌وانه‌که‌شی ئه‌وانه‌ن، که هاوار ده‌که‌ن، کازمیی تۆ بۆ ئێمه لازمی. عێراق دوژمنی کورده، عێراق له بوونیه‌وه تاکوو ئێستا ده‌ستی به خوێنی کورد سووره، ئه‌وه‌شی عێراق به دۆستی کورد ده‌زانێت و کازمیی بۆ کورد به پێویستییه‌ک ده‌زانێت هاوبه‌شه له‌و دوژمنایه‌تییه‌دا دژ به کورد.
کوردبوون هه‌میشه ئامانجێک بووه، بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه هه‌میشه ده‌ست بۆ هه‌موو ئامرازێک درێژکراوه، هه‌ربۆیه کاتێک کورد شتێکی ده‌وێت، پێویسته پێشیبگات. چ شه‌رمه‌زارییه‌کی گه‌وره‌یه، هه‌ر ڕۆژه‌ی سیاسییه‌کی عێراق بهێنیته هه‌ڵه‌بجه بۆ دانانی چه‌پکه گوڵێک له‌سه‌ر مه‌زاری گهشمردانی هه‌ڵه‌بجه. چ شه‌رمه‌زارییه‌کی گه‌وره‌یه پشت بکه‌یته کورد و باوه‌شیش بۆ عێراق بکه‌یته‌وه. چ شه‌رمه‌زاریی و ناپاکییه‌کی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه، که به‌شێک بیت له پلانی له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی کوردستان له سه‌رۆککۆماری عێراقێکی بێحورمهتهوه هه‌تاوه‌کوو هاووڵاتییه‌کی هه‌ڵه‌بجه، که هاوار ده‌کات کازمیی تۆ بۆ ئێمه لازمی.
عێراق بێحورمه‌تترین وڵاتی جیهانه، که وڵاته بێحورمه‌ته‌کانی تری ده‌وروبه‌ری هیچ حورمه‌تێکی لێناگرن. لێ ئه‌م وڵاته بێحورمه‌ته له سلێمانیی و ده‌وروبه‌ریدا گه‌وره‌تریین حورمه‌تی لێ‌نرا، چونکه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا پراکتیزه ده‌کرێت له ئاستی بێحورمهتیی عێراق خۆیدایه. له ئاستێک‌دا که سیاسییه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره په‌له‌په‌لی ڕیزگرتنیانه بۆ سڵاوکردنێک له کازمیی، بۆ سلێفی گرتنێک له‌گه‌ڵیدا، بۆ وێنه‌گرتنێک له‌گه‌ڵیدا... هتد.
گله‌ییت له نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی هه‌یه، له نایه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی هه‌یه له هه‌رێمدا؟ ئه‌وا هه‌وڵی چاککردنی بده، له ڕێگای گه‌یاندنی ناڕه‌زاییه‌کان و ره‌خنه‌وه، له رێگای به‌شداریکرن له پرۆسه‌ی سیاسیی کوردستاندا نه‌ک عێراق. به‌شداریکردن له سیاسه‌تی عێراقدا، به‌شداریکردنه له سیاسه‌تی دوژمن‌دا. عێراقه دوژمنێکه، که کورد به ناچاریی ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا هاوکاربێت. له‌م هاوکارییه‌دا، له پایته‌ختی باشووردا، فه‌رشی سوور بۆ کازمیی راخرا، چونکه هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌کی ده‌ستووریی پێشوازیی له سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کرد، وه‌ک میوانێکی سیاسیی، که کێشه سیاسییه‌کانی عێراق و هه‌رێم تاووتوێ بکه‌ن. له سلێمانیی و ده‌ڤه‌ره‌که‌یدا کازمیی وه‌ک خاوه‌ن ماڵ مامه‌ڵه‌ی ده‌کرد، خاوه‌ن ماڵێک که له ڕێگای سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌وه هه‌وڵی په‌سه‌ندکردنی ده‌درێت. سه‌رۆک کۆمارێک، که به‌شداره له هه‌وڵی نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستاندا، قه‌واره‌یه‌ک، که له‌سه‌ر خوێنی ملیۆنان شه‌هید و قوربانیی ئه‌م خاکه به‌رهه‌مهێنراوه.
ئه‌وه‌ی بۆ من جێگای نیگه‌رانییه، خه‌مساردیی پیره‌کانه له خه‌می کوردستاندا، ئه‌و پیرانه‌ی، ئێستا له سه‌رده‌می منداڵیی مندا، هیوایه‌کی گه‌وره‌ی ئایینده بوون. ئه‌و پیرانه‌ی له هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتییاندا، ئێمه‌ی منداڵان، هه‌موو به‌یانیانێکی زوو که له خه‌و هه‌ڵده‌ستاین، گوێمان هه‌ڵده‌خست، هه‌تا بزانین گه‌وره‌کان باسی چ رووداوێکی نوێ ده‌که‌ن، که دوێنێ شه‌و روویداوه. ئه‌و پیرانه‌ی، که له هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتییاندا، ئێمه‌ی منداڵان حه‌زمان ده‌کرد، کاتێک شه‌وان داده‌به‌زنه شار بۆ چالاکییه‌ک، له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیاندا به‌رن، هێنده حه‌زمان ده‌کرد، ببینه پێشمه‌رگه.
ئیمڕۆ ئه‌و پیرانه یان له ماڵه‌وه‌ن، یان خاوه‌ن پۆستێکی باڵان، پۆستێک که هێز و توانای پێشمه‌رگانه‌ی لێستاندوونه‌ته‌وه، پۆستێک که له دووره‌وه ته‌ماشای ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستا ده‌که‌ن، که چلۆن خه‌ریکی ئه‌وه‌ن ره‌نجی خوێنی ملیۆنان شه‌هیدانی ئه‌م خاکه به‌فیڕۆ بده‌ن. منیش له ترافیاوه، له غه‌ریبییه‌وه به نیو سه‌ده‌ی ته‌مه‌نمه‌وه ته‌ماشای نیشتمان ده‌که‌م، چ خه‌مبارم ده‌کات و چ نیگه‌رانیش. بیرده‌که‌مه‌وه و ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر من هه‌ڵه‌بجه‌یی بوومایه و له کوردستان بوومایه، ئه‌وا ده‌چوومه به‌رده‌م ده‌رگای مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه و به هه‌موو توانای خۆمه‌وه رێگردهبووم له‌وه‌ی، که کازمیی بێته ژووره‌وه، هه‌تا به چه‌ند کارمه‌ندێکی ئاسایش و پۆلیس، به زه‌بری هێز من دوورده‌خه‌نه‌وه، له هه‌وڵدا ده‌بووم، که کازمیی پێ نه‌نێته مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌وه.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وشانه‌ی، که له ڕسته‌ی ڕۆژانه‌دا به‌کاری ده‌هێنین، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ن، که ئێمه به چ ڕێگایه‌کی ژیاندا تێده‌په‌ڕین. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌و ڕستانه بکه‌ین، که له خۆپیشاندانه‌کاندا به‌کار دێن، ده‌بینین، که ئه‌وان بڕیاری خۆیانداوه، بۆ نموونه له هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌گوترێت، کازمیی تۆ بۆ ئێمه لازمی. لێره‌دا ده‌بینرێت، که هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان بڕیاری خۆیانداوه، که ڕوو له به‌غدا بن و پشت له هه‌ولێر. هه‌تا ئێستا گرووپێکمان نه‌بینی له میدیادا ده‌ربکه‌وێت و بڵێ، ئه‌و که‌مینه‌یه‌ی داوای کازمیی ده‌که‌ن، قسه له‌سه‌ر هه‌موو هه‌ڵه‌بجه ناکه‌ن، به‌ڵکوو قسه له‌سه‌ر خۆیان ده‌که‌ن. به‌ڵام بێده‌نگیی ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، که هه‌ڵه‌بجه هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕایه‌دا.
دوژمنایه‌تیکردنی کورد و هه‌وڵی نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێم، هه‌وڵێکی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تیی و ناوچه‌ییه، که نه‌ک به ته‌نها ئێران و عێراق و تورکیا، به‌ڵکوو ده‌ستی وڵاتانی عه‌ره‌بییشی تێدایه. له‌م هه‌وڵ و پلانه‌دا به‌شێک له کورد خۆیان به‌شدارن تێیدا. ئه‌م به‌شداربووانه بێباکن له‌وه‌ی، که چی به‌سه‌ر کورددا دێت. ئه‌مانه نه‌ک نه‌فره‌تیان له کورد کردووه، به‌ڵکوو نه‌فره‌تیان له خۆشیان کردووه و پێیانوایه، که له‌دایکبوونیان وه‌ک کورد نه‌فره‌تێکه. بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌م نه‌فره‌ته‌ش، ئاماده‌ی کردنی هه‌موو شتێکن.
ماوه‌ته‌وه بڵێم، که ئه‌گه‌ر به ته‌نگ ئه‌م بارودۆخه‌وه نه‌چین، ئه‌وا له ئایینده‌یه‌کی نزیکدا نه‌ک قه‌واره‌ی هه‌رێم، به‌ڵکو کوردبوون هیچ واتایه‌کی نامێنێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق