عێراق نووسینگەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی رزگاربووانی دەستی داعش لە شنگال دەکاتەوە

ليست هناك تعليقات


حکومەتی عێراقی نووسینگەیەک لە قەزای شنگالی سەر بە پارێزگای نەینەوا دەکاتەوە کە نووسینگەکە تایبەت دەبێت بە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی ژنان و کچانی رزگاربووی کوردانی ئێزدیی دەستی رێکخراوی داعش لە قەزاکەدا.
لەو چوارچێوەیەدا عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاریدا نووسینگەیەکی تایبەت لە قەزای شنگال بکاتەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی ژنانی رزگاربووی دەستی داعش، لەوانەش دەرکردنی ناسنامە بۆ منداڵانیان. ئەمەش دوای ئەوەی تیمێک پێکدەهێنرێت لە بەڕێوەبەرایەتیی ناسنامەی شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دادگای عێراق.
ئەو بڕیارەی وەزیری ناوخۆی لەمیانی کۆبوونەوەیەکیدا هات لەگەڵ بەشێک لە ژنانی رزگاربووی کوردی ئێزدی.
چەکدارانی رێکخراوی داعش لە ساڵی 2014دا پەلاماری قەزای شنگالیان دا و کوردانی ئێزدییان کۆمەڵکوژکرد و 6417 کەسیان رفاند، کە 3548 ژن و 2869 پیاو بوون.
ژمارەی رزگاربووانی دەستی داعش 3537 کەسن، 1201 کەسیان ژنن، 1043یان منداڵی کچن، 954یان منداڵی کوڕ و 339 کەسیان پیاون.
ژمارەی ئازادنەکراوانیش 2880 کەسن کە 1304یان لە رەگەزی مێ و 1576 کەسیشیان لە رەگەزی نێرن.
خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێشوازی لە هەر هەنگاوێک دەکەین، کە خزمەت بە کوردانی ئێزدی بکات، بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014دا زۆربەی کوردانی ئێزدی ناسنامە و بەڵگەنامەکانیان سووتان، بۆیە گرفتی گەورەی بۆ دروستکردوون، هەروەها دەشڵێت "ئێمە هاوکاریمان کردوون بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئیدارەی خۆجێیی نەینەوا نزیکەی حەوت هەزار ناسنامە و پاسپۆرتیان بۆ دەرکردوون".
بەهۆی هێرشەکانی داعش، 1293 کوردی ئێزدی کوژران و کۆمەڵکوژ کراون، 310 هەزار کوردی ئێزدی ئاوارەبوون و نزیکەی 100 هەزاریان روویان لە هەندەران کردووە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif