رۆژنامه‌ی سه‌ندای ته‌له‌گراف، بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌نده‌ن نیازیان وایه، ده‌ستبه‌رداری به‌شێكی زۆری ئه‌و پێوه‌ره ئه‌وروپاییانه ببن، كه له باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر درابوو.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت چیدیكه یاسا له بواری مافه‌كانی مرۆڤ دانه‌نرێت و پێی وایه یاسای زۆر كه‌ڵه‌كه بوون.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكرایكردووه، بابه‌ته هه‌ڵاوێردراوه‌كانی یاسای مافه‌كانی مرۆڤ له 1998 و پرسی رێگه‌نه‌دان به په‌نابه‌ران تا سوود له ده‌قه یاساییه‌كان ببینن به مه‌به‌ستی مانه‌وه‌یان و هه‌روه‌ها بابه‌تی پارێزبه‌ندی سه‌ربازانی به‌ریتانیا له‌و تۆمه‌تانه‌ی به هۆی چالاكییه‌كانیانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاراسته‌یان ده‌كرێت له گرنگترین ئه‌و پرسانه‌ن چاویان پێدا ده‌خشێنرێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و پلانه‌ی حكومه‌ت سه‌رده‌كێشێت بۆ درووستبوونی ناكۆكی نوێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا، چونكه برۆكسل داوای له له‌نده‌ن كردووه پابه‌ندی یاسای مافه‌كانی مرۆڤ و رێككه‌وتنی ئه‌وروپایی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بێت له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ماهه‌نگی یاسایی له دوای ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق