جموجوڵەكان سەیرن؟!

ليست هناك تعليقات

عوسمان گوڵپی
-
گەر كەمێك بە وردی سەرنجێكی جموجوڵ و دۆخی دەوروبەر بدەین و پارچە وینەكان كۆبكەینەوە و بەراوردێكیان بكەین و بیانخەینە پاڵ یەك، ڕەنگە نیمچە وێنەیەكمان نیشان بدەن كە بەرچاومان كەمێك ڕوونتر ببینێ، چونكە هاوكێشەكان لە بەردەم گۆڕانكاریدان و ئەگەری بەهێز ئەوەیە كە جارێكیتر پارسەنگی هێز و ستراتیژی زلهێزان بۆ ناوچەكە دابڕێژرێتەوە و ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی ناوخۆیی وڵاتانی بەدوادا دێت  

سەرەقەڵەمی پارچەكان

پارچەی یەكەم
شكانی بڤەی ئیسرائیل لە گەڵ جیهانی عەرەبی و كۆتایی بە پەیوەندیە نهێنیەكان و مامەڵەكردن و ڕێككەوتن لەگەڵ  ئیسرائیل و ئاسایكردنەوەی مامەڵە لەگەڵیدا بە شێوازێكی ئاشكراو لەبەردەم میدیایی جیهاندا

پارچەی دووەم
هەردوو سەرۆكی كاندیدكراوی ئەمریكا ئاماژەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران ئەكەن لە حاڵەتی سەركەوتن لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكادا، لە هەردوو حاڵەتەكەدا یەك دەرئەنجامی دەبێت و گەر لە ئێستادا سەرنج بدەیت فشارەكان ڕوویان لە شلیە نەك توندی

پارچەی سێهەم
وڵاتان لەگەڵ داڕشتنەوەی هێزدان لە عێراق و پشتیوانی لە  مەركەز و كۆتایی هێنان بە فەوزایی سیاسی و چەكدارین، بەسەنتەر كردنەوەی بەغداد و لاوازكردنی ئەو ئاراستانەی بەڕوونی بە وا بەستەی ئێران دادەنرێن، ئەگەرچی (ئێران لە عێراقدا تیكەیەكە ئاسان قوت نادرێ)، گەر پلانەكان سەربگرن فرە هێزی كۆتایی دێت و یەك هێزی دروست دەبێت، ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر هەرێم دەبێت

پارچەی چوارەم
نزیكبونەوەی بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی و پرۆژەی شامی گەورە و ئەگەری دروستبونی بلۆكێكی نوێی عەرەبی  و گێڕانەوەی قورسایی سیاسی و سەربازی و دیبلۆماسی بۆیان و كردنیان بە جەمسەرێكی بەهێز و كارتێكی كاریگەر لە ناوچەكە

پارچەی پێنجەم
گۆڕانكاری لە سیاسەتی دەرەوەی فەرەنساو هەوڵدان بۆ  جێگادەست بوون و پشكداری لە گۆڕانكاریەكان و بوونی پێگەی بەهێزتر لە جاران، ئەمەش بئ هەڵكردنی گڵۆپی سەوز نابێت

پارچەی شەشەم
فۆكس خستنە سەر توركیا و فراوانكردنی بەرەی نەیارەكانی و نزیكبونەوەی نەیارەكانی توركیا لەیەكتر و قۆناغی نوێی ململانێی توركیا لەسەر سنورە ئاویەكان.

ئەمانە هەندێك پارچە وێنەن كە ڕەنگە لە داهاتوودا وێنەیەكی جیازمان بدەنێ لە ڕابردوو، بەرپرسانی كورد دەبێت بەوردی دیراسەی ئەمانە بكەن، ئایا ڕۆڵی كورد چی دەبێت لە داهاتوودا، ئایا نزیكبونەوەی وڵاتانی عەرەبی وكاركردن پێكەوە و نەیاری توركیا ، دۆخێكی نوێ دروست ناكا؟ كورد بەم پەرتەوازەییە ئەتوانێ چ ڕۆڵێ بگێڕێت  و چی بەرهەم دەهێنێ؟

حەتمەن لە سیاسەتدا مەرج نیە پلان وەك خۆی جێبەجێ بكرێت، دژە پلانیش ڕۆڵی گەورەیی هەیە و ئەگەری پێچەوانە بوونەوە لە گۆڕانكاریەكاندا واریدە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif