عوسمان گوڵپی: خەڵك قوربانی نەداوە بۆ ئەوەی چەند بنەماڵەیەك ببنە فیرعەون

ليست هناك تعليقات


 

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا سوتاندنی سنەوبەرەكانی ڕێگای تاسڵوجە سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمەش وادەكات ئەو بازرگانیە بە موڵكی گشتیەوە بە ئاسانی تێپەڕ نەبێت

هەر دوای بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەك كە بەڕوونی سوتانی بە مەبەستی دارسنەوبەرەكانی نیشان دەدات، ژمارەیەك پەرلەمانتار عێراق و هەرێمی كوردستان و بەرپرسی باڵای حیزبی بەدەنگ هاتوون، 

عوسمان گوڵپی، لە بارەی دەستدرێژی كردنە سەر موڵكی گشتی و بە كارهێنانی بۆ بەرژەوەنی بەرپرسان وتی: بەداخەوە ئەوەی لێرە دەگوزەرێ بەتەواوی دەچێتە چوارچێوەی تاڵانكاریەوە و بەپلان و بەشێوازێكی ڕێكخراو دەستدرێژی دەكرێتە سەر موڵكی گشتی و بۆ بەرژەوەندی چەند كەسێكی بەرپرسی مشەخۆری ئەم وڵاتە بەكاردێت

هەربۆیە پێویستە ئەوانەی خۆیان بە بەرپرس دەزانن یان ئەوەتا دێنە سەر خەت و هەموو ئەو دەستدرێژیانە ڕا دەگرن، یان خۆیان شەریكی ئەو دەستدرێژیانەن و دەبێت باجەكەی بدەن. چونكە خەڵك قوربانی و شەهیدیان نەداوە بۆ ئەوەی بنەماڵە دەستڕۆشتوەكانی ناو دەسەڵات ببنە فیرعەون و خەڵكیش لە خراپترین دۆخدا بژیت. 

لە كۆتایدا عوسمان گوڵپی وتی: ئەوەی ئەم وڵاتەی وێران كردوە ژمارەیەك بەرپرس و كۆمەڵێك بەناو بازرگانی دەڵاڵن كە خەریكی سپی كردنەوەی پارە و داپۆشینی تاڵانی و دەستدرێژیەكانیانن و ئەمڕۆ بێ یان سبەی دەبێت باجەكەی بدەن، چونكە دەستدێژیەكان زۆرن و دەبێت یەك یەك لەسەریان بوەستین و ڕای گشتیان. لەسەر بوروژێنین

ئەم هەڵمەتە لە ڕووی میدیاییەوە دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، عەبدوڵای مەلا نوری لەو بارەیەوە و لە هەژماری خۆیدا لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوكدا دەنوسێت: بە ئاگاداری و بڕیاری قوباد تاڵەبانی و بە رەزامەندی پارێزگارو قایمقام و سەرۆکی شارەوانی؛ بریار دراوە شوێنی دار سنەوبەرەکانی لای تاسڵوجە بدرێت بە یەکێک لە هاوسەرۆکانی یەکێتی، بۆ ئەوەی بیکاتە پێشەنگاو گەراجی ئۆتۆمبێل و بە پارەیەکی زۆر بیفرۆشێتەوە بە خەڵک.

گەر وانیە با ئەو بەرپرسانە رونکردنەوە بدەن و وێرانکردنی ئەو ژینگەیە را بگرن...

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif