ئەو هۆکارانەی وایکرد هاوڵاتیانی هەرێم بەگەرمی پێشوازی لەمستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بکەن .

ليست هناك تعليقات



دانا محەمەد ڕەزا

یەک. بێ هیوابون و بێزاربوونی خەڵک لەدەسەڵات و لەئۆپۆزسوێن وەنەبونی هیچ دەرەچەیەک بۆ ڕزگاربوون لەم دۆخەی ئێستا. 

دوو،  خراپی حکومڕانی کوردی و (29) ساڵ بێ بەڵێنی و ناڕاستگۆیی لەگەڵ هاوڵاتیان. 

سێ. دواکەوتنی موچەی موچەخۆران و فەرمانبەران و لێبڕینی لە21% لەموچەکانیان.

چوار. خەڵکی پێیان وایە لەئێستادا هیچ جێگرەوەیەکیترنیە جگەلەکازمی وەبۆئەم قۆناغەی ئێستاش تاکەهیواو فریاد ڕەس کازمیە هەرئەوەش هۆکاربوو بەشێک لەوهاوڵاتیانەی بەدەوری کازمیەوە وەستابوون یەکێک لەدروشمەکانیان ئەوەبێت بلێن کازمی کازمی بۆئێمە لازمی.
پێنج. ڕق و کاردانەوەی هاوڵاتیان لەدژی دەسەڵات داران و سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان.

شەش. مستەفا کازمی لەوماوە کەمەی هاتوەتە سەرحکوم توانیوێتی لەڕێی دەرکردنی کۆمەڵێ بڕیارو کارەکانی و لێدوان و هەڵسوکەوتەکانی سۆزی خەڵک بەلای خۆیدا ڕابکێشێت و جێی خۆی بکاتەوە لەناو دڵی بەشێکی زۆر لەشەقامی عێراقی و کوردیدا.

ماوەتەوە بلێین جگەلەوەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقە و هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەوعێراقە، هاوکات

خەڵکیش ژیانێکی شایستەو شەرەف مەندانەی دەوێ ئیتر بۆی گرنگ نیە کێ و چۆن و چ کەسێک و چ لایەنێک ئەو ژیانە شایستەو شەرەف مەندانەی بۆ فەراهەم دەکات

ئەوەی بۆخەڵک گرنگە نەچەوسێتەوەو برسی نەکرێ و لەبەرانبەر جێ بەجێکردنی ئەرکەکەی مافەکەی خۆی بەشێوەیەکی ڕێک و پێک وەربگرێت، دەسەڵاتی کوردیش ئەگەر ڕاست دەکات و نیگەرانە لەوپێشوازیە گەرمەی هاوڵاتیان لەکازمی ئەگەر دەسەڵات ڕاستەکاو کاسبی بەدرۆی کوردایەتیەوە ناکات با دەسبەرداری دزی و تاڵانی و گەندەڵی بێ و چیتر هاوڵاتیەکانی برسی نەکاو موچەو مافی خەڵکەکەی بدات، بەڵام ئەوەی جێی دڵخۆشیە ئەمڕۆ خەڵکی زۆر هۆشیارەو دەستی دەسەڵاتیش زۆر ئاشکرایە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif