خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگەیاند، راكان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووك دەستێکی باڵای لە داگیرکردنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی جوتیارانی کورد لە کەرکووك هه‌یه.
دووپاتیشی كرده‌وه، راكان جبووری کارئاسانی تەواو بۆ عەرەبە هاوردەکان دەکات بۆ ئه‌وه‌ی ماڵ و موڵكی كورد له سنووری پارێزگای كه‌ركووك داگیر بكه‌ن.
گوتیشی: هەندێك لە دادوەرانی کەرکووکیش لە گەڕاندنەوەی عەرەبە هاوردەکان ئاسانکاری دەکەن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق