محمد حكیم جبار، كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی لەپێگەى خۆى لەتۆڕى کەمەڵایەتى فەیسبووک بابەتێکى لەژێرناونیشانى "چاک ئەم میللەتەتان زەلیل کردووە!"بڵاوکردۆتەوە وپەیامێکى ئاڕاستەى دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستان کردووە وئاماژەى بەوەکردووە کە "بەرھەمی (٢٩) ساڵی حوکمڕانیی كوردی زەلیلکردنی ئەم میللەتە بوو"
هاوکات لەبەشێکى ترى بابەتەکەیدا جەختى لەوە کردۆتەوە کە، شەرمەزاری نیە بۆ دەسەڵاتدارانی کورد، جوتیارێک بە کازمی بڵێت "نحن جوعانین"
دەقى بابەتەکەى محمد حكیم جباركارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی
وەک خۆى ..
چاک ئەم میللەتەتان زەلیل کردووە!
دەسەڵاتدارانی کورد، بەداخەوە بەرھەمی (٢٩) ساڵی حوکمڕانیی كوردی زەلیلکردنی ئەم میللەتە بوو، کە گەشتبێتە ئەو قۆناغەی تەنھا چاوی لەوە بێت کە بەغداد پارەکە دەنێرێت! تاکو ئێوەش پاش ٤٥ ڕۆژ نیوە مووچەکەی پێ بدەن،
ئاخر شەرمەزاری نیە بۆ دەسەڵاتدارانی کورد، جوتیارێک بڵێت بە کازمی "نحن جوعانین"!
پێشوازیی و قسەی ھاووڵاتیانی کورد بۆ کازمی ئاماژەیە بۆئەوەی خەڵک بێ ئومێدەو بەدوای ئومێددا دەگەڕێت و بەتەواوی بێ هیوا بوە لەو حكومەتەی ٢٩ ساڵە بەڵێن ئەداو نایباتە سەر، باسی چاكسازی دەكات و ڕۆژ بەرۆژ خراپتریش ئەبێت، ئومێدی خەڵک لەپای سیاسەتی ئابوریی ئێوە هاتوەتە سەر ئەوەی کەی شایستە داراییەکان و مووچەی پێدەگات!.
ئێوە کە لە بورجی عاجی دا دەژین، دەیان جار لە کۆبونەوەکاندا دڵسۆزانە پێمان دەوتن چاکسازی بکەن و گەندەڵی مەھێڵن و بچنە ناو خەڵک و گوێ لە خەڵک بگرن، دەیان جار پرۆژەماندا، فشارمان كرد
بەڵام مەخابن قسەكانی ئێمەتان وەر نەگرت و تەنانەت قسەی دڵسۆزانی نێو حیزبەکانی خۆشتان وەرنەگرت، دەرەنجام کارێکتان کرد کە ئەم میللەتە چاوی لەسەر کازمی بێت و پێی وابێ فریاد ڕەسە، ھەر چاوەڕوانی مووچە و هەواڵێكی خۆشبێت لە بەغدادەوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق