مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە کار و چالاکییەکانی تورکیا لە دەریای ناوین نیگەرانە.
لە سەردانێکی بۆ قوبرس، پۆمپێیۆ رایگەیاند، زۆر نیگەرانن لە کارەکانی تورکیا و داوا دەکەین لە رێگای دیبلۆماسی کێشەی ئاسایش و وزەی دەریای ناوین چارەسەر بکرێت.
هۆشداریشیدا، گرژی سەربازیی یارمەتی هیچ لایەنێک نادات، بەڵکو دەبێتە هۆی تێکچوونی یەکڕیزیی.
لە دەریای ناوین، تورکیا دژی یۆنان و قوبرس لەسەر چەند ناوچەیەکی دەوڵەمەند بە وزە وەستاوەتەوە، تاوەکو ئێستاش دوو کەشتی ناردووە بۆ جیاکردنەوەی ئەو ناوچەیەی کە دەیەوێت کاری لەسەر بکات.
لە وەڵامی نیگەرانییەکانی یۆنان و قوبرس، تورکیا دەڵێت، مافی یاسایی خۆمانە لەو ناوچانە کار بکەین.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق