حوکمڕانی خۆماڵی؟!

ليست هناك تعليقات

عوسمان کاروانی
-
٭پێیان وایەبەخۆگیڤ کردنەوەو هەڕەشەکردن چارەسەری کێشەکان دەبێت پێش ئەمان زۆر ووڵاتی تر ئەمەی تاقیکردەوە  تەمەنی درێژ نەکردنەوەو هەرەسیان هێنا

٭هەرلایەنێکی سیاسی پۆستی ئیداری لەپارێزگاکان وەرگرتبێ مافەومتمانەی خەڵكەنەك خێری حیزبی حوکمڕان بەڵام بۆئەمانە هیچ هێڵێکی سور بونی نیە بەرژەوەندی حیزبی و بنەماڵەی و کەسی پێش هەموو شتێکەنەك بەرژەوەندی خەڵك و خاك بۆیە بەردەوام هەڕەشە دەکەن لەسەندنەوەی ئەومافەی کەخەڵك پێی داویت

پارێزگاری شارێك سەرەتای دەست بەکاربوونی وەك سەرکردەیەکی سەربازی بەزمانی هەڕەشە دەست پێ بکات چۆن دەتوانێت لەئازارو هاواری خەڵکێ تێ بگات کەسەربەحیزبەکەی ئەو نیە لەکاتێکدا پۆستەکە ئیداریە و دەبێت هەمووان وەك یەك ببینێت 

٭چۆن دەکرێت حیزبی حوکمڕان دەوڵەمەند بێت حکومەتیش موفلیس بێت لەپاڵ ئەمانە خەڵك بێکاربێت هەڕەشەکانی دەسەڵاتیش بەردەوام لەم خەڵکەبێکارو هەژارە بێت دەڵێت هەرکەس بێتە سەرشەقام و هاواربکات بۆفرسەتی کاروموچەو سەرەتایترین مافەکانی ژیان ئەوەدەستی دەرەکیەو خائینە بە م نیشتمانە بەڵام سیاسەتی برسیکردنی ئەوان نیشتمان پەروەرییە بەڕاستی سەیرو سەمەرەیە

٭لەهەرووڵاتێك یاساسەروەربێت بەڵام تیایداگرێ بەستی نەوتی شەفاف نەبێت و خاڵەسنوریەکانی شوێنی قاچاخچیەتی بێت وداهاتی ناوخۆش تەواو ناڕوون بێت لیژنەی نەزاهە ڕاستیەکان دەردەخات و ڕاپێچی بەردەمی دادگا دەکرێن و دەیانخەنە زیندانەوە بەڵام لێرە پێچەوانە بۆتە وە زیندان بۆ چالاکوانی مەدەنیو ڕۆژنامەنوس و کارمەندانی ڕاگەیاندن و هەموو ئەو کەسانەیە کەداوای دادپەروەریو لێپێچینەوە لەگەندەڵکاران دەکەن ئەمە ئەو ئەزمونەیە کەدەیان ووت دەیگوازینەوە

٭کورد دەڵێت کەجام پڕبوو لێی دەڕژێت تاپاڵەپەستۆش زیاتر بێت هاوارو تەقینەوەی خەڵکیش بەسامتر دەبێت ئەو ووڵاتانەی لەبەهاری عەرەبیدا هەرەسیان هێنا بێ هێزی سەربازی نەبوون بێ پشتیوان نەبوون بەڵام لەهەمووی گرنگتر پردی متمانەی نێوان ئەوان و هاوڵاتیان ڕووخابوو هەرئەمەش هەرەسی پێهێنان حوکمڕانان لەوپەڕی ڕەفاهیەتدا بوون گەلیش لەلوتکەی هەژاریدا سەرەنجام کەشتیەکانیان غەرق بوو بۆیە سود وەرگرتن لەمێژوو بەشێکە لەچارەسەر

ئئیتر بەسە ستەم و نادادپەروەریتان
برسی کردنی خەڵك و شکاندنی شکۆیان
گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتیمان
بەحیزبیکردنی دام و دەزگاکانی دەوڵە ت
ئیتر بەسە گوێ نەگرتن لەدڵسۆزانی نیشتیمان

چونکە گەرهەموو تواناکان یەك نەخرێن و خێروبێری ووڵا ت بۆهەمووخەڵك وەك یەك نه بێت پردەکان بەتەواوی دەڕوخێن و ووڵات بەرەو کەناری نائارامی دەڕوات کەئەمەش خواستی کەس نیە و هەموو حەزدەکات بەئارامی و لەووڵاتێکی ئارامدا ژیان بگوزەرێنێ






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif