د.ئەنوەر محمد فرج
-
هه‌ردوو كایه‌ی سیاسه‌ت و ئایین به‌شێكی به‌رچاوی ژیانی زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كانی جیهانی ئه‌مڕۆمان پێكدێنن، له‌گه‌ڵ جیاوازی له‌وه‌ى كه ده‌كرێت یه‌كێك له‌و دووانه به‌هێزتر یان كاریگه‌رتربێت له كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ یهكێكیتر یان هه‌ردووكیان له ململانێی دهسترۆیشتووییدابن به‌سه‌ریه‌كتردا یاخود له هه‌وڵی یه‌كترته‌واوكردن و گفتوگۆدابن پێكه‌وه، ئه‌و چه‌مكه‌ی كه سنووره‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌ناسێنێت بریتییه له (سێكیولاریزم، Secularism).
ئه‌م نووسینه هه‌وڵێكه بۆ ناساندنی زیاتری ئه‌و چه‌مكه‌ی كه به‌رده‌وام له دونیای فیكر‌و هه‌ردوو كایه‌ی سیاسه‌تكردن و ئایینداریی ئێمه‌شدا ئاماده‌یی كاریگه‌رتری ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین كه خه‌ڵكی دابه‌شكردووه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ى لایه‌نگرو نه‌یاردا له‌گه‌ڵ تێبینیكردنی ئه‌وه‌ى كه‌مینه‌یه‌ك له‌و نێوه‌نده‌دا له هه‌وڵی ورده‌كاریی زیاتر‌و ناساندنی شایسته‌و قوڵتردان بۆ بابه‌ته‌كه، لایه‌نگرانی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و نه‌یارانیش نه‌فره‌تی لێده‌كه‌ن، كهمینهكهش له هه‌وڵی بنكۆڵكردن و تێگه‌شتنی چه‌مكه‌كه و ره‌خنه‌كردنی ههڵوێستهكاندان، سه‌ره‌نجام هه‌مووان سه‌رقاڵ و مژوڵی باسی پانتایی (سێكیولار، Secular)و داتاشراوهكانین.
له‌به‌رئه‌وه‌ى خودی چه‌مكه‌كه‌و ماناكانی زاده‌ى ژینگه‌ى خۆرئاوایه، له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین زیاتر پشت به سه‌رچاوه خۆرئاواییه‌كان ببه‌ستین له بواره‌كانی فه‌لسه‌فه و كۆمه‌ڵناسی و سیاسه‌تناسیدا، ئه‌مه‌ش هاوكاریمان ده‌كات بۆئه‌وه‌ى له روانگه‌یه‌كی ناوه‌كییه‌وه له چه‌مكه‌كه تێبگه‌ین، له ئه‌نجامی بنكۆڵی چه‌مكه‌كه‌وه نووسینه‌كه دابه‌شده‌كه‌ین بۆ سێ به‌ش:
#به‌شى_یه‌كه‌م
چه‌مكی_عه‌لمانی_سێكیولار_Secular
پرۆفیسۆر (خۆزێ كازانۆڤا، José Casanova) یه‌كێك له تۆپ سكۆلهرهكانی جیهان له هه‌ردوو بواری كۆمه‌ڵناسی و ئایینناسیدا، پرۆفیسۆر له (زانكۆی جۆرج تاون، Georgetown University) و (سه‌نته‌ری بێركلی، Berkley Center) له به‌شی (Department of Sociology and Department of Theology and Religious Studies)، پاش چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی قوڵ رای وایه كه به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌مكه سێ قۆناغی مێژوویی جیاواز له‌خۆی ده‌گرێت، كه سێ مانا‌و ده‌لاله‌تی جیاوازیان هه‌یه، به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م: بنه‌ڕه‌تی زمانه‌وانی:
لێره‌دا بنه‌ڕه‌تی چه‌مكه‌كه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ وشه‌ى لاتینی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست (ساكیولهم، Saculum) كه سێ مانای پێكه‌وه‌گرێدراوی هه‌یه، ئه‌وانیش بریتین له (سه‌ده، سه‌رده‌م، جیهان)، كه هه‌رسێكیان ئاماژه‌ن بۆ (كات) به دیاریكراوی (كاتی دنیا) یاخود ژیان له‌م دنیایه‌دا، واته ژیان له ئێره‌و ئێستادا، ئه‌مه‌ش به مانای جیاكردنه‌وه‌ى كاتی (پیرۆز - ئاسمانی) له كاتی (ناپیرۆز – دنیا). زاراوه‌ى سێكیولار له‌م به‌كارهێنانه‌دا نزیكه له وشه‌ى (دنیاگهریی) له به‌رامبه‌ر (ئایینداریی)دا، واته جه‌ختكردنه‌وه له ژیانی دنیا‌و ئه‌م كات و شوێنه‌ى كه ژیانی تێدا ده‌گوزه‌رێنین به‌بێ گوێدانه ژیان له كات و شوێنێكی تر (ئاسمانی، رۆژی دوایی، ئاخیره‌ت).
دووه‌م: كارێكی یاسایی:
له ئاسته‌دا چه‌مكه‌كه له به‌كارهێنانی زمانه‌وانییه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ (كارێكی یاسایی) واته ئه‌نجامێكی كرداری لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌مانای ئه‌وه‌ى كه‌سی (سێكیولار، Secular) ئه‌و كه‌سه‌یه كه به رێگه‌یه‌كی شه‌رعی و یاسایی ژیانی ره‌به‌نی له پهرستگایهكدا بهجـێدههێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژیانی دونیایی. به‌مه‌ش پیاوانی ئایینی ده‌توانن یه‌كێك له دوو جۆر ژیان هه‌ڵبژێرن:
1) ئه‌وانه‌ى كه ژیانی دنیا به‌جێده‌هێڵن و خۆیان ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ ژیان له كاتی پیرۆز‌و ژیانی ئاسمانی و نموونه‌ییدا، به‌مه‌ش ده‌بن به به‌شێك له توێژی كۆمه‌ڵایه‌تی (پیاوی ئایینی، Clergy).
2) ئه‌وانه‌ى كه ژیانی نێو په‌رستگاو دێره‌كان به‌جێده‌هێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانی دنیا (ناپیرۆز) به‌مه‌ش ده‌بن به كه‌سانی (سێكیولار، Secular)، به‌ڵام ده‌بێت به‌روونی ئه‌وه بزانین كه شێوه‌ى ژیانیان گۆڕیوه نه‌ك ئایین، واته هیچ مه‌رج نییه كه ببن به كه‌سانی نائایینی یان دژه ئایین، واته ده‌بن به به‌شێك له خه‌ڵكانی ئایینداری ئاسایی له نێو كۆمه‌ڵگادا.
پشتبه‌ست به‌م راستییه مێژووییه كڵێسا له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا داهێنه‌رى ئه‌و روانگه‌یه بوو كه واقیعی ژیانی دابه‌شده‌كرد بۆ دوو شانشینی جیاواز (ئایینی / زه‌مه‌نی) واته ئه‌م روانگه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا روانگه‌یه‌كی ئایینی زاده‌ی ژینگه‌ی كڵێسایه نه‌ك نا ئایینی ده‌ره‌وه‌ى كڵێسا.
سێیه‌م: پرۆسه‌ى (بهسێكیولاركردن، Secularization):
له‌م ئاسته‌دا چه‌مكه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ مانای پرۆسه‌یه‌كی فراوان له‌نێو په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویی‌دا، كه ده‌وڵه‌ت وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و یاسایی نوێ ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر موڵك و زه‌وی و ئه‌وقافی كلێساداو ده‌یخاته ژێر ركێفی ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه، وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ى چاكسازیی ئایینی پرۆتستانتی، به‌مه‌ش مانای پرۆسه‌ى گواستنه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت له داموده‌زگاكانی كڵێساوه بۆ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌م پرۆسه‌یه په‌ره‌سه‌ندنێكی پێكهوهبهستراوه له چوار بواری سه‌ره‌كیدا، كه هه‌موویان پێكه‌وه ده‌بنه هۆی لاوازبوونی سیستمی كڵـێسایی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، ئه‌و چوار بواره‌ش بریتین له: (ئایین، سیاسه‌ت، ئابوری، زانست). پرۆسهكانیش بریتییه له: (چاكسازیی ئایینی پرۆتستانتی، سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی نوێ، گه‌شه‌كردنی سه‌رمایه‌داریی نوێ، سه‌ره‌تای شۆرشی زانستی نوێ). له كۆی ئه‌م پرۆسانه‌ش بنه‌ما یان رێسایه‌كی گشتی په‌یدا بوو، كه ده‌ڵێت: (هه‌موو هه‌رێمێك خاوه‌نی ئایینی خۆیه‌تی، To Each Region Its Religion)!
سه‌ره‌نجامی ئه‌م پرۆسانه‌ش سه‌رده‌مێكی نوێ گه‌ڵاڵه‌بوو، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی فه‌یله‌سوفی كه‌نه‌دایی ناودار (چارڵز تایله‌ر، Charles Taylor) پرۆفیسۆری فه‌لسه‌فه له (زانكۆی مهگیڵ، McGill University) له كتێبێكی به‌ناوبانگیدا ناوی ناوه (سه‌رده‌می سێكیولار، The Secular Age)، كه تێیدا سیستمه زانستی و سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بهسێكیولاردهكرێن، هه‌رچه‌نده ده‌گونجێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا تاكه‌كه‌سی ئاییندار هه‌بن و په‌یڕه‌وی له ئایینێكی دیاریكراویش بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م پابه‌ندبوونه تاكه‌كه‌سییه‌و هه‌رگیز له‌و راستییه كه‌مناكاته‌وه كه سه‌رده‌مه‌كه سێكیولاره، به‌ده‌ربڕینی (تایله‌ر) سیستمه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك داڕێژراون (وه‌ك ئه‌وه‌ى خودا له‌وێ نه‌بێت!).
سیاسه‌تناسی
سێكیولاریزم
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق