سەلاحەدیین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ده‌ڵێت :" هاوڵاتیان لە ئێستادا لە بارودۆخ و پشێوی دەروونیدا ژیان دەگوزەرێنن بەهۆی خراپی بارودۆخی دارایی و نەبوونی موچەی پێویست و ناسەقامگیری سیاسی كە لە ئەنجامی خراپ ئیدارەدان و بەڕێوەبردنی وڵات تووشی بووە"
وتیشى:" لەم دۆخەدا پێویستە یەكگرتووەكان ڕۆڵی كاریگەری ئیجابیانە ببینن لە دروستكردنی سەقامگیری دەروونی دروست بۆ تاكەكان لە كۆمەڵگەدا".
ئه‌م قسانه‌ى ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان له كاتێكدابوو كه بۆ سه‌ره‌خۆشى ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌كگرتوو سه‌ردانى ئه‌و باره‌گایه‌یى كرد.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق