ئەمە چەكە قورسەكەی مستەفا كازمیە، بەڵگەكان

ليست هناك تعليقات

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە هەوڵی سەركەوتندایە بۆ قۆناغی داهاتووی عێراق و بەپێی زانیاریەكانیش خواستی ئەمریكیەكانیشە، كازمی بتوانێ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بباتەوە، ڕەنگە بەهێزترین چەكەكانی كازمی بوونی ئەوبووبێ لە بەرپرسیارێتی دەزگا پێشوەكەیدا، لە ئێستاشدا مستەفا كازمی پێویستی بە بەكارهێنانی بەڵگە و دیكۆمێنتبێت بۆ بەشێك لەو نەیارانەی كە دەبنە ڕێگر لە هەنگاوەكانی

هەر بۆیە ئەم هەنگاوە پێویستی بە دیكۆمێنتەكانی سەردەمی ڕژێمی بەعسە و بەپێی زانیاریەكانیش ئەرشیفێكی دەوڵەمەند لەبەردەستیدایە و ئیدارەی ترامپیش هاوكاری دەكەن و شەش ملیۆن بەڵگەنامە دەخەنە خزمەتی

ئیدارەی تڕەمپ 6 ملیۆن بەڵگەنامەی نهێنی حیزبی بەعس و رژێمی سەدامی بەفڕۆكەیەكدا ناردووەتەوە بۆ عێراق. ئەم بەڵگەنامانە مستەفا كازمی و كەنعان مەكیە لەدوای 2003  ئیشیان لەسەر كردووە، لەترسی بەكارهێنانیشیان بۆ تەسفیاتی سیاسی براونەتە جێگایەكی پارێزراو لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، ئێستاش بۆ پاڵپشتی سەرۆك وەزیرانی نوێ واشنتۆن رەوانەی عێراقی كردوونەتەوە، بەپێی زانیاری The Wall Street Journal ئەم بەڵگەنامانە براونەتە جێگایەكی نهێنی لەبەغدا و لەژێر پاسەوانیی تونددان. رەنگە ژمارەیەكی زۆر زۆریشیان پەیوەندییان بەكوردەوە هەبێت.
زانیاریەكان- هەژماری تایبەتی فەیسبوكی یاسین تها


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif