سەرۆكی هەرێم: هەرێمی كوردستان هۆكاری سەقامگیری عێراق و ناوچەكەیە

ليست هناك تعليقات


سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپادا رایگەیاند، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌ فاكته‌رێكى سه‌قامگيرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌دا ده‌مێنێتـه‌وه‌ و خوازيارى بره‌ودانه‌‌ به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، "په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران و كۆمارى توركيا باشن و قه‌باره‌يه‌كى گه‌وره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكيى ئابوورى له‌گه‌ڵياندا هه‌يه".
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق، ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسییەکانی داعش کرا.
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا پشتگیرییان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە و یارمەتیی مرۆییان پێشکەش به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ كهامپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان کردووە.
هاوکات نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ حکومەتی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە دەیانەوێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تەواوی لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر ببن کە ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکرێن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش دا و جەختی لەوە کردەوە کە عێراق و هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە پێویستیان بە پشتگیریی بەردەوامی نێودەوڵەتییە. هەروەها جەختی لە هاوئاهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە بەتایبەتی لە ناوچەکانی سنووری ماددەی 140ـدا.
لەلای خۆیشیانەوە كونسوڵ و نوێنه‌رانى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا دووپاتيان كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كانيان به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif