كه‌مال حه‌مزه
(25/9/2020)، سێ ساڵی ڕه‌به‌ق تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی (25/7/2017)، ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و هێز و لایه‌نه‌كانی دابه‌شی سه‌ر دوو به‌ره كرد.
له ڕاستیدا پارتی خاوه‌نی پڕۆژه‌ی ڕیفراندۆم بوو و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش شوێنی كه‌وتن له ئه‌نجامدانیدا، ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم سه‌ركه‌وتوو بووایه ده‌ستكه‌وته‌كانی بۆ پارتی بوو و، ئۆباڵی سه‌رنه‌كه‌وتنیشی له ئه‌ستۆی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌دایه كه هاوڕای پارتی بوون. پارتی له‌م پرسه‌دا كۆمه‌ڵێك ئامانجی هه‌بوو: له‌بیربردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ده‌ستخستنی ده‌سكه‌وتێكی حزبی بۆ پارتی و كه‌سیی بۆ سه‌رۆكه‌كه‌ی، له‌بیربردنه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و پاشه‌كه‌وتی مووچه، مرداركردنهوهی نه‌خشه‌ڕێی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، گورز وه‌شاندن له ڕێكه‌وتنی ده‌باشانی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان ...
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌غداو وڵاتانی دراوسێ (ئێران و توركیا و سعودیه و كوێت و ئوردن) و كۆمكاری عه‌ره‌بی و ئه‌مه‌ریكا وڵاتانی ئه‌وروپا (ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا و ئیتاڵیا ...) دژی ڕیفراندۆم بوون و، (28) وڵاتی ئه‌وروپی پاڵپشتی خۆیان بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌ربڕی.
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و خه‌ڵكێكی دیكه‌ش كه قه‌ناعه‌تی ته‌واویان به مافی سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بوو، له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له (6/4/2014)دا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆنامه‌وانیدا پڕۆژه‌ی هه‌نگاونان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی كوردستانی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاند و پێشكه‌شی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كرد، به‌ڵام كۆمه‌ڵ و گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕیفراندۆمه نه‌بوون، چونكه تێبینییان له‌سه‌ر كات و میكانیزم و بارودۆخی ئه‌نجامدانی هه‌بوو و پێیان وابوو ئاماده‌سازی نێوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌كراوه‌و، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له بارودۆخی ئاسایی‌دا له په‌رله‌مانی كوردستان یاسای بۆ ده‌ربچێت، بڕیارێكی حزبیی له‌پشته. له‌م ڕووه‌وه‌ش له كاتی خۆیدا قسه‌ی خۆیان به ڕوونی كرد و بۆ ڕای گشتی و لایهنهكانیشیان ڕوونكرده‌وه‌و، ڕایانگه‌یاند ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ری شه‌ڕی نێوان و پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و گروپه چه‌كداره‌كانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان و ژیانی خه‌ڵكی كوردستان سه‌ختتر ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه داوایان كرد ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم دوابخرێت بۆ كاتێكی گونجاوتر و زه‌مینه‌ی له‌باری بۆ بڕه‌خسێنرێ به گێڕانه‌وه‌ی یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و چاككردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵك و گێڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی كوردستان و، پاشان ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم كه سه‌ربه‌خۆیی به‌دوای خۆیدا بهێنێت و ئه‌گه‌ری مه‌ترسییه‌كان كه‌متر بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها داوایان كرد كه گوێ له ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بگیرێ و سوودی لێ وه‌ربگیرێ. كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه كرابا، ئه‌مه‌ریكا و ئێران و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیبوو نێوه‌ندگیری له نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان. تیله‌رسن له نامه‌كه‌ی (14/9/2017)ی‌دا بۆ بارزانی به‌ڵێنی دابوو: ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم دوابخرێت و تا ساڵێكی دیكه نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام و حكوومه‌تی به‌غدا نیازپاكیی پیشان نه‌دا، ئه‌مریكا پشتگیری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات. قاسم سوله‌یمانیش ڕایگه‌یاندبوو: ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم ئه‌نجام نه‌ده‌ن، ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر زنجیره چیای حه‌مرین و تا ده‌روازه‌كانی شاری موسڵ هه‌ڵكه‌ن و له‌و سنوورانه جێگیر بن...
له (14/9/2017) برێت مه‌كگۆرك دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم بكرێت ئه‌وا سه‌ره‌نجامی زۆر خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر گه‌لی كوردستان و، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش پشتگیری له كورد ناكات. هه‌وره‌ها ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له (22/9/2017) به كۆی ده‌نگ به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تێیدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌و هه‌نگاوه تاكلایه‌نه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌هۆی تێكدانی ئارامیی هه‌رێمه‌كه، بۆیه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پشتیوانی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن و، پاڵپشتیی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌ن.
ڕیفراندۆم كه پێویسته وه‌ك هه‌نگاوێك و ئامڕازێك بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی لێی بڕوانرێ و، ئه‌وه‌ی له واقیعدا به كرده‌وه به‌ده‌ست هێنراوه، به ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ببێته ڕه‌سمی و بچه‌سپێنرێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بینیمان، به ئه‌نجامدانی ئه‌م رێفراندۆمه زۆر له‌وه‌ی هه‌مانبوو دۆڕاندمان. به هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مه‌ریكا و پاڵپشتی ڕاسته‌وخۆی ئێران، سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان و، له ماوه‌ی (5) ڕۆژدا (51%)ی خاكی كوردستان‌مان له‌ده‌ست دا و، زیاتر له سه‌دو په‌نجا هه‌زار كورد ئاواره بوون و، پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووریمان لاوازتر بوو و، بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش باشتر نه‌بوو و ده‌یان ساڵ له خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی دووركه‌وتینه‌وه ...
ئێستاش دوای تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆسه‌یه، مافی خۆمانه بپرسین: ئایا ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوو یان نا؟! سه‌رانی ڕیفراندۆم هه‌ندێك جار ده‌یانگوت بۆ سه‌ربه‌خۆییه و ته‌نانه‌ت له كارتی ده‌نگدانیش ئه‌مه نووسرابوو، هه‌ندێك جاری دیكه‌ش ده‌یانگوت نا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی سنوور و سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع نییه، ئه‌م ئاڵایه (ئاڵای عێراق) هه‌ر ده‌مێنێ!!ڕیفراندۆم كارتێكه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئێمه ڕێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌گرین!
له كاتی بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆمدا هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن هێرشیان ده‌كرده سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم نه‌بوون و به خیانه‌تكار ناویان ده‌بردن و، ئێستاش كه (3) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م پڕۆسه‌یه و دهرهاویشتهكانیدا تێپه‌ڕده‌بێت، هه‌مان قه‌وانی سواو لێده‌درێته‌وه‌و هه‌ندێك قسه‌ی نه‌شیاویش ده‌كرێت.
ئه‌وانه‌ی ده‌یانگوت با ڕیفراندۆم له‌م كاته‌دا ئه‌نجام نه‌درێت، كه‌سیان نه‌یده‌گوت بڕوام به مافی سه‌ربه‌خۆیی نییه. به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌موویان پێداگریان له‌سه‌ر ئه‌م مافه ده‌كرده‌وه، به‌ڵام هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌م كاته‌دا نه‌بوون خستیانه ڕوو (كه له سه‌ره‌وه باسكراوه). ئێستا كه مه‌ترسییه‌كانی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم هاتۆته‌دی و، میلله‌ته‌كه‌مان به‌گشتی و كوردانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌تایبه‌تی باجه‌كه‌یان دا، كێ خه‌تاباره و پێویسته لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت؟ ئه‌وانه‌ی بڕیارده‌ر و ئه‌نجامده‌ری بوون، یان ئه‌وانه‌ی هاواریان كرد و گوتیان مه‌یكه‌ن چونكه باجه‌كه‌ی قورسه و زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌ین و مهترسییهكانیشیان هاته‌دی؟! خوێنی هه‌زاران پێشمه‌رگه له ئه‌ستۆی كێیه كه نرخی ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه بوو و، به چه‌ند ڕۆژێك له‌ده‌ستمان دا؟ ئه‌رێ به‌ڕاست! كه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌رزدا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی ڕانه‌گه‌یه‌نراوی ئه‌مری واقیع بووین، ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمێكی بێبه‌رنامه و سه‌رئه‌نجام نادیار و له كاتێكی نه‌گونجاو پێویست بوو؟ ئایا ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بۆ چه‌سپاندن و گه‌شه‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان بوو یان بۆ له‌ده‌ستدانیان؟
بیرمان نه‌چێت! دادگای فیدراڵیی عێڕاق له (20/11/2017) بڕیاری دا كه (ڕیفراندۆمی 25/9/2017ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێناكۆكه‌كان ناده‌ستووریه) و، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ڕایگه‌یاند: (ئێمه ڕێز له بڕیاری دادگای فیدراڵی ده‌گرین) و ئه‌نجامی ڕیفراندۆمی سڕ كرد
هه‌موومان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییداین و خه‌ون به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه‌وه ده‌بینین كه زیاتر له (100) ساڵه میلله‌ته‌كه‌مان خه‌باتی بۆ ده‌كات و قوربانی ده‌دات له پێناویدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمێكی سه‌قه‌تدا نه‌بووین و پێكاشمان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق