هەوڵە ناوخۆیی و دەرەکیەکان بۆ گێڕانەوەی سیادەیی عێراق

ليست هناك تعليقات



سەلیم كۆیی
-
هەوڵە ناوخۆیی و دەرەکیەکان بۆ گێڕانەوەی سیادەیی عێراق و ڕێکخستنەوەی هەرێم 

بەبیانوی لەناوبردنی دیکتاتۆرێك عێراقیان خستە ژێر هێڵی هەژاری و بێکاری و میلیشیا وچەتەگەری،دواتریش‌ دوای 17 ساڵ لە ئاڵۆزی وبێ سەروبەری و ناسەقامگیری (سیاسی ودارایی و کۆمەڵایەتی) جگە لە بە هەدەردانی سەروەت و سامانی وڵات و ڕوخانی ژێرخانی ئابووری و شەڕی ناوخۆیی و کوژرانی سەدان هەزار هاوڵاتی بێتاوان، ئێستا سەرۆکی ئەمریکا ڕاشکاوانە دەڵێت داگیر کردنی عێراق هەڵەبووە،بۆیە ئامانجیانە لە ئێستادا لەسەر دەستی کازمی سەروەری بۆ عیراق بگێڕنەوە بۆ ئەم مەبەستەش پاڵپشتی تەواوی بکەن. 

لەگەڵ ئەوەش دا بەهۆکاری ئەوەی عێراق لەماوەی 17 ساڵی ڕابردوو پێچەوانەی هەر ووڵاتێکی تری خاوەن شکۆ لە هەموو ڕوویەکەوە داڕوخاوە بۆیە پێوستی بە کات وپلان و پشتیوانی ناوخۆیی و دەرەکی هەیە، بەتایبەت لەڕووی رێکخستنەوەی سنورەکان و نەهێشتنی چەك بەدەست حیزب ومیلیشا،هەروەها ڕێکخستنەوەی پەیوەندی یە نێودەوڵەتی یەکان و بەهێز کردنی سوپای ووڵات و هێزی ناوخۆ لەدیارترین هەنگاوەکان دەبن،لەڕوویەکی تریش گێڕانەوەی سەروەت و سامانی وڵات و ڕێکخستنەوەی کۆمپانیا ناوخۆی و دەرەکی یەکان و باج لێ وەرگرتنیان.

ئەمانەو دەیان خوارو خێچی کە لەم ووڵاتە ئەنجام دراوە پێوستی بە کات هەیە،دەکرێ بڵێین بەشێکی زۆری ئەو هەوڵانەش لەسێکتەری چاکسازیەوە بەرۆکی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە چونکە لەسنورەکانەوە هەرێم شکستێکی گەورەی هێناوە هەروەک لەڕابردوودا نەیتوانیوە سەروەری خاکەکەی بپارێزێ ، ئەگەر حکومەتی هەرێم چاکسازی بکردبوایە و ڕێکخستنەوەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ بکردبوایە و ئەو هەموو قەیران وماڵوێرانی وێرانکاریە بەسەر هاووڵاتیانی هەرێم نەسەپێندرابوایە، ئێستا نەک حکومەت بەڵکو خەڵکی هەرێمی کوردستانیش دەبوین بەقەلغانی پاراستنی هەرێمەکەمان ،ئێستا بە پێچەوانەوە خەڵکی هەرێم هاواری لێ هەڵساوەو موچە بوە بەڕێگەی هاتونەهات،دامودەزگاکانی حکومەت هەمووی بەحیزبی کراوەو بۆنی سیستەم و حکومەتی لێ نایەت ،بۆیە ووڵاتانی دۆست پشتیان تێ کردوەو تەنها ڕێگەی بەغدا بەدەسەڵاتدارانی هەرێم پیشان دەدەن،سەردانەکەی ماکڕۆن وچونی سەرۆکی هەرێم بۆ بەغداد گەواهی دەری ئەو ڕاستیە بوو، زۆر پێشهاتی تریش بۆ داهاتوو بەڕێوەن ،هەموو ئەمانەش پەیوەندی بەم هەژمون و گۆڕانکاریانە هەیە کە ڕووی کردۆتە ناوچەکەو شەڕی بەرژەوەندی داهاتوی ووڵاتان لە ناوچەکەدا و زلهێزان دوبارە دابەش دەکاتەوە بەسەر دوبەرەدا لە سەر بنەمای بەرژەوەندی پیشەسازی و هێڵی ئاوریشمی چین و روسیاو ئێران و تورکیا تا دەگاتە ئیتالیاو ئەڵمانیا لە ئەوروپا ئەوە جگە لە ووڵاتانی تری هاوبەش لەم پرۆژەیە زۆربەی ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشدارن، لەم لاشەوە ئەمریکا لەسەروبەندی هەڵبژاردن دایەو سیاسەتی ترەمپ دیارە هەروەک بانگەشەی بۆ دەکات کە ئەگەر لەهەڵبژاردنی داهاتوو سەرکەوێ لەهەوڵەکانی دا هەوڵی رێکخستنەوەی عێراق و بەستانەوەی بە ووڵاتانی عەرەبی و بڕینی دەستی ئێران لە عێراق و سوریاو پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و نزیكخستنەوەی لە ووڵاتی عەرەبی کە ببێتە هۆی پاراستنی بەرژەوەندی خۆیان و ئەمریکا لە ناوچەکە، بۆیە کورد پێویستە پێش ئەوەی رێکیبخەن خۆی رێکبخاتەوەو لەجیاتی ئەوەی تواناکانی بۆ هێشتنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ بەفیڕۆ بدات واباشترە ڕێکەوتنی کۆنکریتی لەگەڵ حکومەتی عێراقی و مستەفا کازمی بکات ،هەروەها ئەو پارانەی هاوڵاتیانیش کە لایەتی بیداتەوە، کۆمپانیاکانی حزب و شەخس بکاتەوە بەکۆمپانیای نیشتمانی و هێزەکانی رێکبخاتەوە حیزب و حکومەت لێك جیابکاتەوە، بەپێچەوانەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە بەر مەترسی گەورە پاشان تۆمەت بەخشینەوە دادی کەس نادات. 

دواجار گەڕانەوەی شکۆو سەروەری بۆ عیراق ئاراستەیەکی گرنگی نێودەوڵەتی یەو پشتیوانی un و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاماژەی گەورەن بۆ عیراق، هەروەها هاتنی ماکڕون سەرۆکی فەڕەنسا لەئێستادا و کردنەوەی ئەو دەروازەیە بەڕووی هەرێم وەکو کردنەوەی دەروازەی دوای ڕیفراندۆم بەڕوی سەرکردەکانی کورد کە هەموو دەرگاکان داخرابوو، ئیتر هەرێمی کوردستان لێرەوە شکۆو سەروەری لە عێراقێکی بەهێز وەردەگرێت بەڵام ئەوەش پێویستی بەیەک ڕیزی ناوخۆیی و پلان وبەرنامەی تۆکمە هەیە لەسەروی هەمووشیانەوە گێڕانەوەی متمانە بۆ خەڵکی کوردستان و ئاشتکردنەوەیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێم پێویستە لەئەولەویات و هەنگاوی یەکەمیان بێ .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif