ئەمریکا: سزاکان بەسەر ئێراندا دەسەپێنینەوە

ليست هناك تعليقات


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەمریکا هەموو شتێک دەکات بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا و درێژکردنەوەی قەدەخەی فرۆشتنی چەک بە ئێران، کە لە مانگی ئۆکتۆبەردا تەواو دەبێت.
 
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆمینیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، ئەمریکا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا بسەپینێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە هەفتەی داهاتوودا دووبارە پێشنیازەکانی دەباتەوە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.
 
پۆمپەیۆ راشیگەیاند، "ئەمریکا هەمیشە پێیوایە ئێران سپۆنسەرێکی دیاری تووندوتیژییە لە جیهاندا، بۆیە هەموو کارێک دەکەین بۆ رێگەگرتن لە ئێران تاوەکو دەستی بە چەکی ئەتۆمی رانەگات و رێگەش نەدرێت ئێران بە مامەڵەکردن بە چەکەوە چەک بۆ گرووپەکانی سەر بە وڵاتەکەی بنێرێت".
 
پێشتر ئەمریکا لە دوو هەوڵیدا بۆ  دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێران و درێژکردنەوەی قەدەخەی فرۆشتنی چەک بەسەر ئێراندا سەرکەوتوو نەبووە و پێشنیازەکانی لە ئەنجوومەنی ئاسایش قبووڵ نەکران.
 
لە 18ی مانگی داهاتوو قەدەخەی فرۆشتنی چەک بە ئێران کۆتایی دێت، بەڵام ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی لە هەفتەی داهاتوو دووبارە دەست بە هەوڵەکانی بکات بۆ ئەوەی رێگە لە هەڵگرتنی ئەو سزایەی سەر ئێران بگرێت.
 
ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکاتێکدایە، کە سێشەممەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی واژۆکردنی رێککەوتنی ئیسرائیل لەگەڵ بەحرێن و ئیمارات لە کۆشکی سپی، گوتی؛ "دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا رێککەوتن لەگەڵ ئێران دەکەین". 
 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif