عه‌دنان عوسمان، سكرتێری جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له هه‌ر پۆستێكی بزوتنهوهكهشدا نه‌بم، من هه‌ر وه‌ك هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان ده‌مێنمه‌وه".
عه‌دنان عوسمان، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌كه له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ شارپرێس ڕایگه‌یاند، دوای ساڵێك له‌كاركردنی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندنه، له‌باره‌ی ده‌نگۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وتی "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه هه‌یه تویتهكهیه كه وتومه له‌شوێنی خۆم به‌رده‌وامم، پێشتر هه‌رچیه‌ك گوترابێت په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه نییه، هیچ دهستلهكاركێشانهوهیهك له‌ئارادا نه‌بووه".
عه‌دنان عوسمان وتیشی، له‌پێناو جه‌ماوه‌ر و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆیشی، پێویسته گۆڕان یان هۆشدارییه‌ك بداته حكومه‌ت یان پاشه‌كشه بكات، باسی له‌وه‌شكرد، "دوو ڕا هه‌یه یه‌كێكیان كشانه‌وه‌یه له حكومه‌ت یه‌كێكی دیكه ئه‌وه‌یه به‌رده‌وامبین چونكه پڕۆسه‌ی چاكسازیی كاتی ده‌وێت".
سكرتێری جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دوو لایه‌نه به‌شداربووه‌كه‌ی دیكه‌ی حكومه‌ت (پارتی و یه‌كێتی) به ڕێگری له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی چاكسازیی ناوبرد و وتی، "ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش هه‌مان تێبینیان هه‌یه كه‌واته با پڕۆسه‌ی چاكسازیی خێراتر بكه‌ین".
له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار، ده‌رباره‌ی بیره‌وه‌ریی و ڕووداوه‌كانی سه‌ردامی شۆڕشی نوێی باشووری كوردستان عه‌دنان عوسمان وتی، "ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕه‌خنه له نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گرن، با بێن كارنامه‌ی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو بزانین چی‌یان كردوه له‌ماوه‌ی 29 ساڵی ڕابردوودا".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق