دەقی ڕاگەیەنراوی ٢٣پەرلەمانتاری كوردستان، كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویان كردەوە
ئێمەی پەرلەمانتارانی كوردستان، كە پاڵپشت بە مادەی (69) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، پێشتر واژۆمان كۆكردبوەوە بۆ پرساندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی، دەمانەوێت بۆ رایگشتیی كوردستان-ی دوپاتبكەینەوە:
1- هاتنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی، لە هەفتەی رابردودا بۆ پەرلەمانی كوردستان، دوور و نزیك پەیوەندیی بە پرساندنەوە نەبوە و ئێمە سورین لەسەر داخوازییە پەیڕەوییەكەمان بۆ ئەوەی لەوادەی دیاریكراودا ئەو بەرێزانە بۆ مەبەستی "پرساندن" بێنە پەرلەمان.
2- چاوقایمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە بێ هیچ دەقێكی یاسایی، موچەی پێنج مانگی تەواوی موچەخۆران رادەگرن، كە نزیكەی چوار تریلیۆن دیناری موچەخۆرانی راستەقینەی هەرێم دەكات، تاوانێكی گەورەیە و دەچێتە سەر خەرمانی پێشێلكارییە یاسایی و كارگێڕییەكانی ئەم كابینە حكومەتییە، كە بەرانبەر بە موچەخۆرانی راستەقینەی كوردستان كردویەتی.
3- ئەگەر پێشتر هەندێ سوكە ئومێدێكیان بەم حكومەتە و بانگەشەكانی بۆ چاكسازیی هەبوبێت، ئیتر لەدوای بڕیاری راگرتنی پێنج مانگی موچەخۆران و درێژەدانیش بە ناشەفافییەتی نەوت و سەرجەمی داهاتەكانی دیكە، ئەم حكومەتە هەمو هەوڵێكی لەباربرد و كاتی ئەوە هاتوە لە پەرلەمان دا، متمانەی لێبسەنرێتەوە.
4- داواكارین لەسەرجەمی پەرلەمانتاران، لە پرساندنی بەرپرسانی باڵای ئەم كابینە حكومەتییەدا هاوكارمان بن و بەرژەوەندیی گشتیی بخەنە سەروی بەرژەوەندیی و ئەجێندای تەسكی حزبییەوە.
ئیمزاكان:
1- عەبدولستار مەجید.
2- شێركۆ جەودەت مستەفا.
3- محێدین حەسەن یوسف
4- كازم فاروق نامیق.
5- مەم بورهان قانع.
6- دیاری ئەنوەر حمەرەحیم.
7- سەرچنار ئەحمەد مەحمود.
8- مژدە مەحمود محەمەد.
9- سیپان سالم حسێن ئامێدی.
10- هەلز ئەحمەد محەمەد.
11- ئەبوبەكر عەبدوڵلا (هەڵەدنی).
12- د. هەورامان گەچێنەیی.
13- كاوە عەبدولقادر حەسەن.
14- شایان كاكە صالح.
15- شیرین ئەمین عەبدولعەزیز.
16- سیروان فەرەج محەمەد (بابان).
17- عوسمان عەلی سمایل.
18- عومەر گوڵپی.
19- عەلی حمەصالح تەها.
20- بەدریە ئیسماعیل مەحمود.
21- روپاك ئەحمەد رەحمان.
22- موسلیم عەبدولڵا رەسوڵ.
23- د. ئیسماعیل تەها سگیری.
12/ 10/ 2020
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق