نامەیەكی بەختیار عەلی بۆ محەمەد عومەر عوسمان "ژەنەڕاڵی پایز"
شاعیره‌كه‌ی غوربه‌ت و پاییز و ته‌نهاییم... حه‌مه گیان
سڵاو...
حه‌مه گیان، به‌قه‌د هه‌رچی شه‌وق هه‌یه كه له شیعردایه بیرت ده‌كه‌م.
به‌قه‌د هه‌رچی جوانی هه‌یه كه له وشه‌دایه... تۆ له دیدی مندا جوانیت. تۆ بۆ خۆت ڕهمزێكیت و جوانییه‌كی كه به‌ده‌ر له شیعره‌كانت ده‌بێت بخوێنرێیته‌وه، تۆ بۆ خۆت قهسیدهیهكیت پێویستیت به ته‌فسیر هه‌یه.
ئازیزم... من هه‌ر ئه‌و كابرایه‌م كه ڕۆژانی مه‌ستی به شیعر و وێڵگه‌ردی و كتێب خۆشویستن یه‌كدیمان ناسی. هه‌ر ئه‌و ڕۆحه‌م كه ناسیوته و شه‌یدای ڕامانم به‌دیار حه‌رف و ده‌نگه‌كانه‌وه. ئازیزم من ناكرێت تۆ له یاد كه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌میشه هه‌ست به‌و ڕابیته نهێنی و قووڵ و نادیاره ده‌كه‌م له‌گه‌ڵتدا كه ڕابیتهیهكه له سه‌روو وشه‌وه. مومكین نییه له‌گه‌ڵ هیچ له‌حزه‌یه‌كی شیعریدا، له‌گه‌ڵ دیتنی هه‌موو جوانییهكدا من تۆم نه‌یه‌ته‌وه یاد...
ئه‌ی جوانترین وێڵگه‌رد...
حهمهكهم، كه له‌گه‌ڵ گارا ڕه‌سوڵ یه‌كده‌گرینه‌وه له هه‌ر شتێكی تری ئه‌م دونیایه پتر باسی تۆ ده‌كه‌ین... گاراش تۆی خۆشده‌وێت. باوه‌ڕناكه‌م یه‌كێكیش هه‌بێ داهێنان بناسێت و تۆی خۆشنه‌وێت... بێ نامه‌م مه‌كه، له‌مڕۆ به‌دواوه با په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت و پته‌وبێت. تۆ هه‌رده‌م له من نزیك بوویت.... هه‌رده‌م.
خۆشمده‌وێیت.
برات
به‌ختیار عه‌لی-فرانكفۆرت
20/4/1997
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق