بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە لە مانگی رابردوو جێگیربووە و ئەو وڵاتە رۆژانە 8 ملیۆن و 974 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.
لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئۆپێک پلەس بە سەرۆکایەتیی سعودیە و رووسیا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی ئەندام لە ئۆپێک، بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی لە مانگی ئەیلوول جێگیرکردووە.
هەناردەی نەوتی سعودیە هەروەها لە مانگی 9 رۆژانە شەش ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل بووە کە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئۆپێک پلەسدایە.
نرخی نەوتی برێنت دووبارە لە هەفتەی رابردووەوە دابەزیوە بۆ خوارەوەی 40 دۆلار ، ئەوەش وەبەرهێنەرانی نەوتی نیگەران کردووە کە دەبێت هەنگاوی زیاتر بۆ جێگیرکردنی بازاڕی نەوت هەڵبگرن.
بەپێی ئەو داتایانەی کە بڵاوبوونەتەوە، سعودیە و رووسیا بەڕادەیەکی زۆر پابەند بوون بە رێککەوتنەکەیان، بەڵام چەندین وڵاتی وەک عێراق، نایجیریا و ئیمارات نەیانتوانیوە پابەندبن بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی خۆیان.
بڕیارە رۆژی 30ی مانگی داهاتوو بەرهەمهێنەرانی نەوت کۆببنەوەو رەوشی بازاڕی نەوت جێگیربکەن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق