گەشتە ئاسمانیەكان دەستپێدەكەنەوە

ليست هناك تعليقات


 
دوای راگرتنی بۆ ماوەی زیاتر لە شەش مانگ بەهۆی رێکارەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانی عێراق بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیارە یەکەم گەشتی ئاسمانیی سلێمانی-تورکیا بکرێت.

تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی راگەیاند، بڕیارە رۆژی 2020/10/26 گەشتی ئاسمانی لەنێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێبکاتەوە.

رۆژی 2020/03/17 بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق بڕیاری راگرتنی سەرجەم گەشتە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی پەسندکرد.

هەروەها پێشتریش لە رۆژی 2020/09/24 گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تورکیا دەستیان پێکردەوە.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif