عومەر گوڵپی، پەرلەمانتاری كوردستان، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، دەنوسێت: هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە زۆر بەجیدی بەدوای ئەم کێشە گەورەیەوە دەبین و لە ئێستەدا سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاریی و بەڵگەی تەواوین و بەدواداچوونی جیدی دەکەین و لەم تاڵانی و یاساشکێنیە بێدەنگ نابین.
دەقی نوسینەكەی عومەر گوڵپی، پەرلەمانتاری كوردستان
بابەتی قاچاخچێتی لە سنورەکان بووەتە بابەتێکی گەرمی پەیوەندیدار بە ژیانی هاووڵاتیانەوە، ئەمە لە کاتێکدا خەزێنەی گشتی وڵات خاڵییە و حکومەت مووچەی کارمەندانی پێ نادرێت، بەڵام گەندەڵکاران لەم ڕێگەیەوە خەریکی پێکەوە نانی سەروەت و سامانن.
هەربۆیە هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە زۆر بەجیدی بەدوای ئەم کێشە گەورەیەوە دەبین و لە ئێستەدا سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاریی و بەڵگەی تەواوین و بەدواداچوونی جیدی دەکەین و لەم تاڵانی و یاساشکێنیە بێدەنگ نابین.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق